کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هيندستان.. له‌سه‌ر خواردنى گۆشتى مانگا ده‌كوژرێ
بەتۆمەتی خواردنی گۆشتی مانگا، لە گوندێکی وڵاتی ھیندستان، پەیرەوانی ئایینی ھیندۆس جوتیارێکی موسوڵمان دەکوژن.
K24- ژوورى هه‌واڵ
بەتۆمەتی خواردنی گۆشتی مانگا، لە گوندێکی وڵاتی ھیندستان، پەیرەوانی ئایینی ھیندۆس جوتیارێکی موسڵمان دەکوژن.
مه‌حه‌مه‌د ئه‌خلاق كه جوتيارێكى ته‌مه‌ن 52 ساڵه و له خێزانێكى موسڵمانه و دانيشتووى "گوندى بيساره" كه نزيكه‌ى 52 كيلۆمه‌تر له شارى دلهى پايته‌ختى وڵاتى هيندستان دووره، به‌هۆى خواردنى گۆشتى مانگه هێرشيان كردووه‌ته سه‌رى و كوشتويانه.
دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاو دەبێتەوە کە خێزانێکی موسڵمان مانگایەکیان سەربڕيوە و گۆشتەکەیان خواردووە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (30.9.2015) ماڵپه‌ڕى "BBC" ى عه‌ره‌بى، بڵاوى كردووه‌ته‌وه كه زیاتر لە شەست کەس لە پەیرەوانی ئایینی ھیندۆس ھێرش دەکەنە سەر ماڵی محەمەد ئەخلاق و دەیکوژن و کوڕەکەشی بە سەختی بریندار ده‌كه‌ن.
پۆلیسی ھیندستان ھەشت کەسی بە تاوانی کوشتنی جووتیارەکە دەستگیر کردووە، سەرقاڵی گەڕانە بەدوای تاوانباره‌كانى ديكه.
ئایینی ھیندۆس، ئایینی زۆربەی خەڵکی ھیندستانە و بەگوێرەی ئەو ئایینە، مانگا ئاژەڵێکی پیرۆزە و نابێت بەھیچ شێوەیەک سەرببڕدرێت.
ئەو ئایینە لە دوای مەسیحییەت و ئیسلام، به سێیەمین ئایین هه‌ژمار ده‌كرێت له جيهاندا و ٨٠ %ى پەیڕەوانی لە ھیندستاندا دەژین و 20%ه‌كه‌ى ديكه له وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌ژين.