کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
خانمان پێش شووكردنيان حه‌ز به‌م سيفهتانهى پياوان ده‌كه‌ن
خانمان، پێشه ئه‌وه‌ى بچنه نێو پرۆسه‌ى هاوسه‌رگيرييه‌وه به‌رده‌وام به‌دواى كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕێن، ببێته شاسوارى خه‌ونه‌كانيان، ياخود كه‌سێك شادى و خه‌نده بخاته نێو ژيانيانه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند سيفهت و مه‌رجێكى بنه‌ڕه‌تيان داناوه كه هيچ خانمێك ناتوانێ ده‌ستبه‌ردار ببێت، هه‌روه‌كوو له خواره‌وه ئاماژه پێ دراوه:
K24 – ھەولێر
خانمان، پێشه ئه‌وه‌ى بچنه نێو پرۆسه‌ى هاوسه‌رگيرييه‌وه به‌رده‌وام به‌دواى كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕێن، ببێته شاسوارى خه‌ونه‌كانيان، ياخود كه‌سێك شادى و خه‌نده بخاته نێو ژيانيانه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند سيفهت و مه‌رجێكى بنه‌ڕه‌تيان داناوه كه هيچ خانمێك ناتوانێ ده‌ستبه‌ردار ببێت، هه‌روه‌كوو له خواره‌وه ئاماژه پێ دراوه:
1- هيچ نهێنيهك نه‌شارێته‌وه: خانمان حه‌زده‌كه‌ن پياوه‌كانيان، وه‌كوو په‌رتووكێكى كراوه بن، نايانه‌وێ هيچ شتێكيان لێ بشاردرێته‌وه.
2-دڵى نه‌شكێنى: سروشتى خانمان وايه حه‌ز به پياوێك ده‌كه‌ن دڵنيايى پێببه‌خشێ كه له دواى هاوسهرگيريشيان دڵيان نه‌شكێنن.
3-رێگر نه‌بێت به‌رانبه‌ر كاره‌كه‌ى: خانمان نايانه‌وێ ئه‌و پياوه‌ى دهيكهنه هاوسه‌رى خۆيان، به‌هيچ جۆرێك رێگربێت له به‌رده‌م كاروبارى رۆژانه‌ى، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه به‌رده‌وام حه‌زده‌كه‌ن پياوه‌كانيان پاڵپشتيان بن بۆ سه‌ركه‌وتنيان له كاره‌كانيان.
4- شه‌رمى نه‌بێت و له‌گه‌ڵى بێت بۆ هه‌موو شوێنێك: هه‌ندێك له پياوان كاتێك خانمهكانيان داواى چوون بۆ شوێنكيان لێ ده‌كرێت، شه‌رم دايان ده‌گرێ و ده‌يانه‌وێ به هه‌ر جۆرێك بێت خۆيان له‌و داوايه بدزنه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند بيانوێك ده‌دۆزنه‌وه، خانمان حه‌ز به‌م جۆره سيفته ناكه‌ن.
5- به‌رده‌وام هه‌وڵبدات دڵخۆشى بكات: خانمان حه‌زيان به پياوێكه به‌رده‌وام زه‌رده‌خه‌نه بخه‌نه سه‌ر لێوانيان و دڵخۆشيان بكات، به‌تايبه‌تى حه‌زيان به قسه‌ى خۆش و رۆمانسى و سۆزدارييه، نه‌ك به‌رده‌وام توڕه‌و توند‌و بێت كه‌سايه‌تيه‌كى نامۆى لێ ده‌رچێت.
6- به‌رده‌وام پێ بڵێت تۆ جوانترين كهسيت: خانمان حه‌زده‌كه‌ن به‌رده‌وام پياوه‌كانيان، پێيان بڵێن تۆ جوانترين كه‌سى له‌م دونيايه، ئه‌مه واده‌كات ئافره‌ته‌كه زياتر متمانه‌ى به پياوهكهى هه‌بێت.
7- باش‌ترين هاوڕێ بێت: به‌جۆرێك له هه‌ست و سۆزى و نيگه‌رانيه‌كانى بگات، وه‌كوو هاوڕيهكى دڵسۆز هه‌ڵوێستى هه‌بێت و له ساته ناخۆشه‌كاندا.
8- پاڵپشتى خه‌ونه‌كانى بكات: خانمان چه‌ندين ئامانج و خهونيان هه‌يه له ژياندا، حه‌زيان به پياوێك نييه خه‌ونه‌كانيان له گۆڕبنێن، به‌ڵكو حه‌زده‌كه‌ن به‌رده‌وام پشتگيريان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاواتهكانيان بهێننه‌دى.