کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
وڵاتانی 5+1 ده‌يانه‌وێ قسە لەسەر قەیرانی سووریا بكەن
ئەو گروپە كە لە 6 وڵاتی زلھێزی جیھان پێكھاتووە، زیاتر لەسێ ساڵ لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆیان لەگەڵ ئەو وڵاتە كرد، ئێستا دوای رێكەوتن لەسەر ئەو پرسە، دەنگۆی ئەوە ھەیە كە پێكھاتەی گروپەكەیان بپارێزن‌و قسە لەسەر قەیرانی سووریا بكەن.
K24- ژوورى هه‌واڵ
ئەو گروپە كە لە 6 وڵاتی زلھێزی جیھان پێكھاتووە، زیاتر لەسێ ساڵ لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆیان لەگەڵ ئەو وڵاتە كرد، ئێستا دوای رێكەوتن لەسەر ئەو پرسە، دەنگۆی ئەوە ھەیە كە پێكھاتەی گروپەكەیان بپارێزن‌و قسە لەسەر قەیرانی سووریا بكەن.
به‌پىێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، وڵاتانی ئەمه‌ریكا، فه‌رەنسا، چین، رووسیا، بەریتانیا لەگەڵ ئەڵمانیا ماوەی زیاتر لەسێ ساڵە لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆیان لەگەڵ ئەو وڵاتە كرد‌و لەحوزەیرانی ئەمساڵدا رێكەوتن، ئێستا ئەو گروپە دەیانه‌ەوێ بمێننەوە، بەو نیەتەی وەكوو لەسەر قەیرانی ئەتۆمی سەركەوتن، ئاواش ئاشتی و ئارامی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بگەڕێننەوە، نییەتێكی گەورە، بەڵام لەبەردەم گرفتی گەورەتردا.
لەو 6 وڵاتە چواریان نایانه‌وێ بەشار ئەسەد بەشێك لەچارەسەر بێت و رووسیا و چین و ئێرانیش لەگەڵ مانەوەی ئەسەدن، ھەردوولاش لەسەر خواستەكانیان پێداگرن.
عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی عه‌ره‌بستانى سعووديه لەرۆژی كۆبوونەوەی وڵاتانی 5+1 بەته‌لەڤزیۆنی ئەلعەرەبییەی گوتووە كە وڵاتانی سوننەی كەنداو دەبێ بەشێك لەگفتوگۆكانی چارەسەری قەیرانی سووریا بن، ئەو دەڵێ ئێران ھۆكاری وێرانییەكانی سووریایە و بەشێكە لەقەیرانەكە.
لەگەڵ ھەموو ئه‌مانه‌ش دیار نيیە كە وڵاتانی 5+1 و ئێران ھەتا چەند ئامین بەو داوایەی مۆگرینی دەڵێن، بەڵام پێناچێت گروپێك كە بەسێ ساڵ لەقەیرانێك رەزگاریبووبێت، وا بەمزووانە لەسەر قەیرانی سووریا بەخاڵی ھاوبەش بگەن.
له 14 ته‌موزی 2015، ئێران و وڵاتانی 5+1 گه‌یشتنه رێككه‌وتنی چه‌كی ناوه‌كی، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه، ئێران ده‌ست له‌به‌رهه‌م هێنانی وزه‌ی ناوه‌كی هه‌ڵده‌گرێ و له‌به‌رامبه‌ریشدا سزای ئابووریه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێ.