کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بۆ يه‌كه‌مجار ئاڵاى فه‌له‌ستين له نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵده‌كرێ
K24 – هه‌ولێر
دواجار، مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتدارى فه‌له‌ستين، خه‌ونه مێژووييه‌كه‌ى فه‌له‌ستينييه‌كانى هێنايه دى و ئاڵا رهنگاورهنگهكهى فه‌له‌ستينى له باره‌گاى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵكرد.
هه‌رچه‌نده رووداوه‌كه، له شێوه‌دا رووداوێكى رۆتينييه، به‌ڵام به شێوه‌يه‌كى له شێوه‌كان، قۆناغێكى بۆ به ده‌وڵه‌تبوونى فه‌له‌ستين، كه راگه‌ياندنى ئه‌و ده‌وڵه‌ته، ره‌نگه هێنده نزيك نه‌بێت.
له مه‌راسيمى هه‌ڵكردنى ئاڵاكه، بان كى موون، سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ده‌يان به‌رپرسى بيانى ئاماده بوون.
نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له پرۆسه‌يه‌كى ده‌نگدانى تايبه‌تدا، له مانگى 9ى 2015، ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ڵكردنى ئاڵاى فه‌له‌ستين له‌سه‌ر نووسينگهى سه‌ره‌كى رێكخراوه‌كه‌دا، هه‌رچه‌نده 8 وڵات دژايهتى خۆيان بۆ بڕياره‌كه ده‌ربڕى، به‌تايبه‌تيش ئه‌مه‌ريكا، ئيسرائيل، كه‌نه‌دا و ئوستراليا، به‌ڵام وڵاتانى فه‌ره‌نسا، رووسيا و چين پاڵپشتى بڕياره‌كه‌يان كرد.
هه‌روه‌ها 45 ده‌وڵه‌تيش خۆيان له پرۆسه‌ى ده‌نگدانه‌كه به دوورگرت، كه ديارتينييان بريتانيا و ئه‌ڵمانيا بوون.
بڕيارى ههڵكرتنى ئاڵاى فه‌له‌ستين، له‌دواى ده‌نگدانه مێژووييه‌كه‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان دێت له 2012، له كبوونهوهى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، كه بڕياردرا فه‌لستين وه‌ك وڵاتێكى چاو‌دێر، له نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان قه‌بوڵ بكرێت.
به‌و بڕياره‌ش، فه‌له‌ستين چووه پاڵ ئاژانسه نێودهوڵهتييهكان و ئه‌ندامى دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى 130 وڵات دانييان به فه‌له‌ستين داناوه، به‌ڵام هێشتا وه‌ك وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ، له نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ئه‌ندام نييه.