کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سوپای ئه‌فغانستان شاری قه‌ندوزی گرته‌وه
تاڵیبان ره‌تی ده‌كاته‌وه
K24- ژووری هه‌واڵ
دوای شەڕێكی گران له‌گه‌ڵ تاڵیبان، سوپای ئەفغانستان، شاری قه‌ندوزی كۆنتڕۆڵ كردەوە.
سدیق سدیقی، گوتەبێژێ وەزارەتی ناوەخۆی ئەفغانستان، رایگەیاند كە ھێزە تایبەتەكانی وڵاتەكەی، توانیان شاری قه‌ندوز (341 كم، باكووری شاری كابووڵ) لەدەست چەكدارانی تاڵیبان دەربھێنن.
دوابه‌داوی ئه‌و لێدوانانه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هه‌ر دوێنێ چوارشه‌ممه (29.9.2015)، زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی رەت كرده‌وه كە شاری قه‌ندوز لەلایەن سوپای ئەفغانستانەوە كۆنتڕۆڵ كرابێتەوە، گوتیشی: "لەنێو شاردا، شەڕ لەنێوان ھەردوولا بەردەوامە".
ھاووڵاتیەكی دانیشتووی شاری قه‌ندوز بە "فڕانس پرێس"ی راگەیاند، كە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەنگی تەقە لە چەند ناوچەیەك بیستراوە و تەرمی چەكدارانی تاڵیبانیش، لەسەر شەقامەكان ماون.
بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان كه ڕێكخراوێكی چه‌كداری ئه‌فغانییه و به‌هۆی داڵده‌دانی ئوسامه بن لادن و كرده‌وه‌كانی خۆیان كه به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان قه‌ده‌خه‌ن، كراونه‌ته نێو لیستی تیرۆره‌وه. رۆژی دووشەممەی رابردوو (27.9.2015) له هه‌ڵمه‌تێكی نوێیاندا كه چاودێران ده‌ڵێن هاوشێوه‌ی پیلانه‌كانی داعشه، دەستیان بەسەر شاری قه‌ندوزدا گرت.