کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كرملين: رووسيا به هه‌ماهه‌نگى سوپاى سووريا ئامانجه‌كانى پێكاوه
فڕۆكه‌كانى رووسيا رێكخراوه توندڕه‌وه‌كاييان بۆردومان كردووه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌ك له سه‌رۆكايه‌تى رووسيا رايگه‌ياند كه وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازى فڕۆكه‌كانى رووسيا، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سوپاى سووريا بووه و رێكخراوه تيرۆريستييه‌كان كراونه‌ته ئامانج.
سه‌رچاوه‌كه راشيگه‌ياند كه هێرشه ئاسمانييه‌كانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌نێو خاكى سووريا، بۆ سه‌ر ژماره‌يه‌ك رێكخراوى توندڕه‌و و تيرۆريستى بوونه، پێشتريش له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجانه، هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سوپاى سووريادا كراوه.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له كرملين، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (1.10.2015)، رايگه‌ياندووه، ڤلاديمێر پوتين، سه‌رۆكى رووسيا، ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه ئاسمانييانه هه‌يه و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شى پێ باش بووه.
دواى يه‌ك رۆژ له‌و زنجيره هێرشه ئاسمانييانه‌ى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، له‌نێو خاكى سووريا و بۆردومانكردنى چه‌ند ئامانجێك، كه به گوته‌ى رووسيا، بنكه و مۆڵگه‌كانى تيرۆريستان كراوه‌ته ئامانج، ديميترى بيسكۆڤ، گوته‌بێژ به‌ناوى سه‌رۆكى رووسيا گوتى: "ئه‌و رێكخراوه تيرۆريستييانه له‌نێو ليستى ئامانجه‌كاندا هه‌بوون و ناسراوبوون، ئامانجه‌كانيش به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه چه‌كدارييه‌كانى سووريا دياريكراون".
دوێنێ چوارشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نى يه‌كێتى رووسيا (په‌رله‌مان)، بڕيارى ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسيۆنى سه‌ربازى سوپاى رووسيا له ده‌ره‌وه‌ى وڵات په‌سه‌ند كرد و دوا به‌دواى په‌سه‌ند كردنى ئه‌و بڕياره‌ش، بۆ يه‌كه‌مجاره فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، چه‌ند ناوچه‌يه‌كييان له‌نێو خاكى سووريادا بۆردومان كرد، به‌ڵام فه‌ڕه‌نسا و هه‌ندێك له وڵاتانى رۆژئاوا، ره‌خنه له‌و بۆردومانانه ده‌گرن، گوايه مه‌به‌ست له بۆردومانه‌كان، ئۆپۆزيسيۆنى سووريايه، نه‌ك چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش".