کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
جۆن مه‌ككين: گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا بێ پلانه
مه‌به‌ست له‌و هێرشانه پاڵپشتيكردنى ئه‌سه‌ده
K24 – ژوورى هه‌واڵ
سيناتۆرێكى ئه‌مه‌ريكا رايده‌گه‌يه‌نێت، كه بۆردومان كردنى هه‌ندێك ناوچه‌ى سووريا، له‌لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، بێ پلانه و پێويسته كۆنتڕۆڵ بكرێت.
جۆن مه‌ككين، سيناتۆرى كۆمارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، گوتى: "ئه‌و ناوچانه‌ى كه فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا بۆردومانى كردوون، له‌ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلاميدا نين".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (1.10.2015)، مه‌كين، له‌به‌رده‌م كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا، هۆشدارى له‌باره‌ى هێرشه‌كانى ئاسمانييه‌كانى رووسيا دا و گوتى: "پێويسته خودى سه‌رۆكى رووسيا، له بێ به‌رنامه‌ى بۆردومانكردن و به ئامانجگرتنى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا ئاگادار بكه‌ينه‌وه".
مه‌ككين راشيگه‌ياند، كه مه‌به‌ستى رووسيا له ئه‌نجامدانى ئه‌و هێرشه ئاسمانييانه، پاڵپشتيكردنه به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريايه، نه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش".
له درێژه‌كانى قسه‌كانيدا، له‌به‌رده‌م كۆنگرێسى وڵاته‌كه‌ى، جۆن مه‌ككين، ئه‌سه‌دى به ئه‌نجامدانى تاوانى جه‌نگ تۆمه‌تبار كرد و گوتى: "به‌شار ئه‌سه‌د، له رێگاى بۆردومانكردن به به‌رميلى ته‌قينه‌وه‌كان، تا ئێستا به‌لايه‌نى كه‌مه‌وه، زياتر 250 هه‌زار هاووڵاتى بێتاوانى وڵاته‌كه‌ى كوشتووه، هۆكارى دروستبوونى قه‌يرانى په‌نابه‌رانيش ئه‌سه‌د و رژێمه دڕنده‌كه‌يه‌تى".
ئه‌و سيناتۆره‌ى ئه‌مه‌ريكا، ره‌خنه‌ى له سياسه‌ته‌كانى باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، له به‌رامبه‌ر قه‌يرانى سووريا گرت و گوتى: "ساڵێك به‌ر له ئێستا ئۆباما گوتى، مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانى هێرشى ئاسمانى له عێراق، له‌ناو بردن و ده‌رپه‌ڕاندنى داعشه له‌ناوچه‌كه، به‌ڵام ئێستا پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه و هه‌ست به مه‌ترسى زياتر ده‌كه‌ين".
دوێنێ چوارشه‌ممه، بۆ يه‌كه‌مجاره فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، چه‌ند ناوچه‌يه‌كييان له‌نێو خاكى سووريادا بۆردومان كرد، به‌ڵام ئه‌مه‌ريكا و هه‌ندێك له وڵاتانى رۆژئاوا، ره‌خنه له‌و بۆردومانانه ده‌گرن، گوايه مه‌به‌ست له بۆردومانه‌كان، ئۆپۆزيسيۆنى سووريايه، نه‌ك چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش".