کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ژماره‌ى قوربانييانى ئێران له رووداوى مينا به‌رز ده‌بێته‌وه
وه‌زيرانى ته‌ندروستى سعووديه و ئێران رێكده‌كه‌ون
K24 – ژوورى هه‌واڵ
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌ى رێكخراوى حه‌جى ئێرانى، ژماره‌ى ئه‌و حاجييه ئێرانييانه‌ى، كه له رووداوى مه‌شعه‌رى مينا، گيانييان له‌ده‌ستدا، بۆ 464 كه‌س به‌رز ده‌بێته‌وه.
رێكخراوى حه‌جى ئێرانى، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، كه ژماره‌ى ئه‌و حاجييه ئێرانييانه‌ى له رووداوى مه‌شعه‌رى مينا گيانييان له‌ده‌ستدا، گه‌يشتووه‌ته 464 حاجى، واته دوو هێنده‌ى ئه‌و ژماره‌يه‌ى كه پێشووتر له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران راگهيهنرابوو.
رێكخراوه، له به‌ياننامه‌كه‌يدا، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (1.10.2015) له‌سه‌ر تۆڕى ئينته‌رنێت بڵاويكردووه‌ته‌وه، تێيدا هاتووه، كه ئه‌وه دوايين ئاماره و هيچ هيوايه‌كى بۆ دۆزينه‌وه‌ى حاجييه بێ سهروشوێنهكانى رووداوه‌كه نييه.
به‌پێى راگهيهنراوى رێكخراوه‌كه، ئه‌مساڵ ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له ئێرانه‌وه به مه‌به‌ستى به‌جێهێنانى فهريزهكانى حه‌ج، روويان له عهرهبساتى سعووديه كردووه، ژماره‌يان 64 هه‌زار كه‌س بووه.
تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانى عه‌ره‌بستانى سعووديه، ورده‌كارى ناوى ئه‌و 769 حاجييهى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و زانيارى له باره‌ى وڵاتهكانيشيان نه‌داوه، كه رووداوى ئه‌مساڵ له مه‌شعه‌رى مينا روويدا، به گه‌وره‌ترين و خوێناويترين رووداوى 25ى ساڵى رابردووى حه‌ج داده‌نرێت.
به‌ڵام هه‌ندێك وڵات، به گوێره‌ى ئه‌و ئامارانه‌ى لهبهردهستيياندا هه‌يه، ژماره‌ى قوربانييهكانييان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌هۆى ئه‌و رووداوه‌وه، زۆربه‌ى وڵاتانى ئيسلامى، ره‌خنه‌يان له عه‌ره‌بستانى سعووديه گرت، گوايه كه نه‌يتوانيوه رێكارى پێويست بۆ به‌ڕێوه‌بردنى حه‌جى ئه‌مساڵ بگرێته به‌ر.
پێشووتريش، ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نائى، رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئيسلامى ئێران، ره‌خنه‌ى توندى له سعووديه گرت و گوتى: "پێويسته سعووديه داواى لێبوردن له وڵاتانى ئيسلامى بكات".
له‌و چوار چێوهيهدا، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه (1.10.2015)، وه‌زيرانى ته‌ندروستى سعووديه و ئێران، له‌سه‌ر راده‌ست كردنه‌وه‌ى ته‌رمى حاجييه ئێرانييه‌كان، له جه‌دده، گه‌يشتنه رێككه‌وتن.
ئاژانسى هه‌واڵى "فه‌جر"ى سعووديه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، خاليد فالح، وه‌زيرى ته‌ندروستى سعووديه و حه‌سه‌ن هاشمى، هاوتا ئێرانييه‌كه‌ى رێككه‌وتوون، بۆ ئه‌وه‌ى به زووترين كات ته‌رمى ئه‌و حاجييه ئێرانييانه ره‌وانه‌ى وڵاته‌كه‌يان بكه‌نه‌وه، كه ناسراونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى هه‌واڵه‌كه، په‌يوه‌ندى نێوان ئه‌و دوو وه‌زيره به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواى حاجييه بێ سه‌رو شوێنه ئێرانييهكاندا بگه‌ڕێن و چاودێرى برينداره‌كانيش بكه‌ن.
ئه‌و وڵاتانه‌ى كه هاووڵاتييانيان له ئه‌نجامى رووداوه‌كه‌ى مينا گيانييان له‌ده‌ستاوه، هه‌ر يه‌كه به‌جيا، ئامارى خۆيان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ژماره‌ى مردووان و بريندارانييان بريتين له:
ئێران: 464 حاجى گيانييان له‌ده‌ستاوه و ژماره‌يه‌كى زۆريش بێسه‌روشوێنن
ميسر: 84 حاجى گيانييان له‌ده‌ستاوه‌و 79 بێسه‌روشوێن.
أعداد الضحايا بحسب الدول حتى الآن:
نێجيريا: 64 حاجى گيانييان له‌ده‌ستداوه‌و 244 بێسه‌روشوێن
ئيندۆنيسيا: 57 حاجى گيانييان له‌ده‌ستداوه‌و 78 بێسه‌روشوێن
مالى: 60 حاجى گيانييان له‌ده‌ستداوه
هيندستان: 45 حاجى گيانييان له‌ده‌ستداوه
پاكستان: 40 حاجى گيانييان له‌ده‌ستداوه‌و 60 حاجى بێسه‌روشوێن
نهيجهر: 22 گيانييان له‌ده‌ستداوه
كاميرۆن: 20 گيانييان له‌ده‌ستداوه
كۆتيڤوار: 14 حاجى گيانييان له‌ده‌ستداوه‌و 77 حاجى بێسه‌روشوێن
چاد: 11 حاجى گيانييان له‌ده‌ستداوه
جه‌زائير: 11 حاجى گيانييان له‌ده‌ستداوه
سۆماڵ: 8 حاجى گيانييان له‌ده‌ستداوه
سه‌نيگال: 10 حاجى گيانييان له‌ده‌ستداوه
مه‌غريب: 10 حاجى گيانييان له‌ده‌ستداوه‌و 29 حاجيش بێسهرو شوێنن
ليبيا: 4 حاجى گيانييان له‌ده‌ستداوه‌و 16 حاجيش بێسهرو شوێنن
ته‌نزانيا: 4 حاجى گيانييان له‌ده‌ستداوه
كينيا: 3 حاجى گيانييان له‌ده‌ستداوه
تونس: 2 حاجى گيانييان له‌ده‌ستداوه
بۆركينا فاسۆ: 1 حاجى گيانى له‌ده‌ستداوه
بۆرۆندى: 1 حاجى گيانى له‌ده‌ستداوه
هۆڵه‌ندا: 1 حاجى گيانى له‌ده‌ستداوه
بينێن: هيچ ژماره‌يه‌كى ديارى نه‌كردووه
رۆژى پێنجشه‌ممه 23ى ئهيلوولى 2015، له كاتى به‌جێهێنانى دواهه‌مين فهريزهكانى حه‌ج له‌لايه‌ن حاجييان، له مه‌شعه‌رى مينا كه ره‌جمى شه‌يتانه، به‌هۆى دروستبوونى جه‌نجاڵى و قه‌ره‌باڵغى، نزيكه‌ى 769 حاجى گيانييان له‌ده‌ستدا و زياتر له 700 حاجى ديكه‌ش بريندار بوون.