کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
زنجيرهيهك ته‌قينه‌وه چين ده‌هه‌ژێنێ
زنجيرهيهك ته‌قينه‌وه‌ى له يه‌كێك له شاره‌كان چين روويداو له‌ئاكامدا 7 كه‌س گيانيان له ده‌ستداو 50ى ديكه‌ش بريندار بوون.
K24- ژوورى هه‌واڵ
زنجيرهيهك ته‌قينه‌وه‌ى له يه‌كێك له شاره‌كان چين روويداو له‌ئاكامدا 7 كه‌س گيانيان له ده‌ستداو 50ى ديكه‌ش بريندار بوون.
له رێگه‌ى چه‌ند سندوقێكى پۆسته‌ى خێراوه، 17 ته‌قينه‌وه‌ى يه‌ك له‌دواى يه‌ك رووياندا، له ئاكامدا بووه هۆى گيان له ده‌ستدانى 7 كه‌س و برينداربوونى 50 ديكه، جگه له‌مه‌ش باڵاخانهيهكى شه‌ش نههۆمى سه‌رله‌به‌رى وێران بوو و رووخا، به‌گوته‌ى يه‌كێك له دانيشتوانى ئه‌و شاره، له‌كاتى روودانى ته‌قينه‌وه‌كان زه‌وى له‌گه‌ڵيدا لهريزوه.
ئاژانسى هه‌واڵى چين رايگه‌ياند كه چه‌ند سندوقێكى پۆسته‌ى خێراى بۆمبڕێژكراو، دوێنى چوارشه‌ممه (30.9.2015) له‌شارۆچكه‌ى "لوشينگ" له‌ناوچه كوانگشى چينى له چه‌ند شوێنێكى جياجياى ئه‌و شاره‌دا وه‌ك، نه‌خۆشخانه، ناوه‌ندى بازرگانى، وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ر و چه‌ند نووسينگه‌يه‌كى حوكمى و ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌و به‌وهۆيه‌وه زه‌ره‌رو زيانكى زۆرى بهدانيشتوانى ئه‌و شاره گه‌ياندووه.
پۆليسى ئه‌و شاره رايگه‌ياندووه كه شه‌وى چوارشه‌ممه كه‌سێكى ته‌مه‌ن 33 ساڵانيان ده‌ستگيركردووه، گومانى لێده‌كرێت ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌نجامدابێت.
ساڵى 2013 له شارى شانكسى چينى، به‌هه‌مان شێوه كه‌سێك بهتهقينهوهيهك باره‌گاى حيزبى شيوعى كرده ئامانج، پێى وابوو له‌و رێگه‌يه‌وه تۆڵه له دوژمنه‌كانى خۆى ده‌كاته‌وه.