کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
چين خوێندنگايه‌ك بۆ مه‌يموون ده‌كاته‌وه
مه‌به‌ست لێى دڵخۆشكردنى سه‌ردانيكه‌رانى باخچه‌كه‌يه
K24 – هه‌ولێر
باخچه‌ى ئاژه‌ڵاتى چين رايگه‌ياند، كه بۆ يه‌كه‌مجار خوێندنگايه‌ك بۆ فێركردن و راهێنانى مه‌يموونه‌كانى باخچه‌كه‌ى ده‌كاته‌وه.
باخچه‌ى ئاژه‌ڵانى "ده‌لتا رووبار‌ى زه‌رد" له رۆژهه‌ڵاتى چين، رايگه‌ياند، كه خولێكى فێركردن و راهێنانى بۆ 30 مه‌يموون له ره‌گه‌زى ماكاكى يابانى كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى فێرى هه‌ندێك يارى و گاڵته‌ى جۆراوجۆر بكرێن.
ئه‌و گاڵته و يارييانه‌ى فێرى مه‌يموونه‌كان ده‌كه‌ن، بريتين له: رۆيشتن له‌سه‌ر گۆچان و هه‌ندێك لێكدانى بيركارى، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانيكه‌رانى باخچه‌كه، دڵخۆش بكه‌ن.
ئه‌و باخچه‌يه‌ى ئاژه‌ڵان، روونيشى كردووه‌ته‌وه، كه له دواى ته‌واو كردنى ئه‌و پرۆسه‌يه، مه‌يموونه‌كان له باخچه‌كه‌ى نمايش ده‌كات.
له راگه‌يه‌نراوه‌كه‌ى ئه‌و باخچه‌يه‌دا هاتووه: "جيا له راهێنانه جه‌ستييه‌كانى وه‌ك بازدان و رۆيشتن له‌سه‌ر گۆچان، وانه‌ى ئه‌كاديميشيان فێر ده‌كه‌ن".