کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى خوێنى پێشمه‌رگه ده‌دات
داعش پێشمه‌رگه ديله‌كان شه‌هيد ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
له به‌ياننامه‌يه‌كدا سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، كه له راستى و دروستى هه‌واڵ و گرته ڤيديۆييه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه، كه تێيدا ده‌رده‌كه‌وێت، پێشمه‌رگه ديله‌كانى ژێر ده‌ستى داعش، له‌لايه‌ن چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامييه‌وه شه‌هيد ده‌كرێن.
سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى خۆى، له‌سه‌ر تۆڕى ئينته‌رنێت بڵاويكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "دوێنی لە هەندێك سەرچاوەی راگەیاندن، چەند هەواڵ و گرتەی ڤیدیۆیی بڵاو كراونەتەوە سەبارەت بە شەهیدكردنی ژمارەیەك پێشمەرگەی بەدیلگیراو لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعش".
له به‌ياننامه‌كه‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم، كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه (1.10.2015) بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه، هێشتا راستى و دروستى هه‌واڵه‌كه‌مان بۆ نه‌سه‌لمێنراوه‌و تێيدا ده‌ڵێت: "سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا راستیی هەواڵەكە پشتڕاست نەكراوەتەوە و بەدواداچوون و لێكۆلینەوە بەردەوامە لەلایەن دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی زانیاری دروست لەسەر ئەم بابەتە، بەڵام ئەنجامدانی ئەم جۆرە كردەوە نامرۆڤانەیە پێشبینیكراوە لەلایەن تیرۆریستانی داعش، و لە رابردووش نموونەی ئەم تاوانانە هەبووە".
له كۆتايى به‌ياننامه‌كه‌دا، سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵێنى سه‌ندنه‌وه‌ى تۆڵه‌ى خوێنى پێشمه‌رگه شه‌هيده‌كان به خه‌ڵكى كوردستان ده‌دات و رايگده‌گه‌يه‌نێت، كه ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه باجى كرده‌وانى خۆيان ده‌ده‌ن و تێيدا هاتووه: "خەلكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە تیرۆریستانی داعش و هەموو ئەوانەی كە دەستیان هەیە لە ئەنجامدانی ئەم تاوانانە دژ بە پێشمەرگە و دیلەكانی كوردستان ، رزگار نابن لە سزای عادیلانەی گەلی كوردستان".