کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى عێراق كه‌مى كردووه
ههرناردهكردنى نه‌وتى خاوى عێراق بۆ به‌نده‌ره‌كانى جيهان به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگى ئابدا 20 هه‌زار به‌رميل كه‌مى كردووه.
K24- ژوورى هه‌واڵ
ههرناردهكردنى نه‌وتى خاوى عێراق بۆ به‌نده‌ره‌كانى جيهان به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگى ئابدا 20 هه‌زار به‌رميل كه‌مى كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (1.10.2015) ئاژانسى هه‌واڵى رۆيته‌رز، بڵاويكردووه‌ته‌وه كه لەناوەڕستی مانگی ئەیلولدا هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى عێراق بۆ 3 ملیۆن و 52 ھەزار بەرمیل رۆژانە دابەزیووە، ئه‌مه له‌كاتێكدايه ته‌نيا لە مانگی ھەشتدا، زیاتر لە 3 ملیۆن و 75 ھەزار بەرمیل رۆژانە رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ دەكرا.
وەزارەتی نەوەتی عێراق، لە بەیاننامەیەكیدا رایگەیاند كه زۆربەی ئەو نەوتەی لەمانگی ئه‌يلولدا ھەناردەكراوە، لە كێڵگە نەوتیيەكانی باشووری عێراقەوە بووە كە رێژەكەی زیاتر لە 3 ملیۆن بەرمیل رۆژانەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە كه تەنیا لە مانگی ئەیلول، نەوتی فرۆشراوی عێراق، بە 3 ملیار‌و 600 ملیۆن دۆلار خەملێنراوە كە بۆ ھەربەرمیلێك بڕی 40 دۆلار‌و 3 سەنت ھەژمار كراوە.