کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا كارگه‌ى دروستكردنى ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كانى داعش ده‌كاته ئامانج
بنكه‌يه‌كى سه‌ره‌كى چه‌كدارانى داعش بۆردومان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، رايگه‌ياند كه كارگه‌ى دروستكردنى ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراوييان بۆردومان كردووه.
ئيگۆ كۆناشينكۆف، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، رايگه‌ياند، كه فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى، كارگه‌ى دروستكردنى ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراوى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامييان كردووه‌ته ئامانج و بۆردومانيان كردووه.
كۆناشينكۆف، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه (1.10.2015)، گوتى: " له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، 12 ئامانجييان له‌نێو خاكى سووريادا پێكاوه".
گوته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، له لێدوانيكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى "سپوتنيك"ى رووسى، گوتى: "له يه‌كه‌م رۆژى ده‌ستپێكردنى هێرشى ئاسمانيدا، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا 12 بنكه‌ى داعشييان له سووريا بۆردومان كردووه"، گوتيشى: "ئه‌و فڕۆكانه‌ى له‌و هێرشه‌دا به‌كارده‌هێنرێن، له جۆرى (سو-24 ئێم) و (سو -25 ئێم)ن، كه نوێكارى زۆرى ته‌كنه‌لۆژى تێدا كراوه‌و زۆر به وردى ئامانجه‌كان ده‌پێكن".
كۆناشينكۆف، له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌يدا، گوتى: "زانيارييه‌كان پێيان راگهياندووين، كه بنكه‌يه‌كى سه‌ركردايه‌تى داعش له ناوچه‌ى لهتامنه، له ئه‌نجامى هێرشى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، به ته‌واوى خاپوور بوونه".