کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نرخى نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه
نرخی نەوت لە بازارەكانی جیھاندا بە چەند سەنتێك رووەی لە بەرز بوونەوە كرد.
K24- ژوورى هه‌واڵ
نرخی نەوت لە بازارەكانی جیھاندا بە چەند سەنتێك رووەی لە بەرز بوونەوە كرد.
نرخی نەوت لە بازارەكانی جیھان ئه‌گه‌رچى به ئاستێكى كه‌م رووى له‌به‌رزبوونه‌وه‌يه به‌ڵام گۆڕانكارى دروست كردووه، بە جۆرێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكایی 21 سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌وه و گه‌یشته 45.44 دۆلار‌و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنتیش 32 سه‌نت زیادی كرد و گه‌یشته 48.55 دۆلار.
ئێوارەی دوێنێ چوار شەممە(30.9.2015) ئاژانسی هه‌واڵى "رۆیتەرز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دەستپێكردنی ھێرشە ئاسمانیەكانی رووسیا بۆ سەر سووریا و نزیكبوونه‌وه‌ی ره‌شه‌با و گه‌رده‌لول له كه‌ناره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، نرخی نەوتی بەرز كردەوە.
ھەرچەندە حكوومەتی ئه‌مه‌ريكا راگه‌ياندبوو كه ئاستی ئنباركراوى نه‌وتی ئەو وڵاتە چوار ملیۆن به‌رمیل زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 457.92 ملیۆن به‌رمیل، بەڵام ئەو زیادەیە كاریگەری نەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
له‌دواى داگيركردنى به‌شێكى خاكى سووريا و عێراق له‌لايه‌ن رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، نرخى نه‌وت رووى له نزمبوونه‌وه كرد.