كۆچى گه‌نجان به‌رده‌وامه‌

كۆچی بە لێشاوی خێزان و گەنجانی ھەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی وڵات بەردەوامە، لەو رێگایەشدا زۆر ھاووڵاتی گیانیان لەدەستداو دەسگیركران و بەشێكی دیكەش تا ئێستا بێ سەر و شوێنن، بەرێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی وەزارەتی ناوخۆش لە حكوومەتی ھەرێم ھەوڵی ھێنانەوەیان بۆ نیشتمان دەدات.

كۆچى گه‌نجان به‌رده‌وامه‌
كۆچى گه‌نجان به‌رده‌وامه‌

K24 – ھەولێر

كۆچی بە لێشاوی خێزان و گەنجانی ھەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی وڵات بەردەوامە، لەو رێگایەشدا زۆر ھاووڵاتی گیانیان لەدەستداو دەسگیركران و بەشێكی دیكەش تا ئێستا بێ سەر و شوێنن، بەرێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی وەزارەتی ناوخۆش لە حكوومەتی ھەرێم ھەوڵی ھێنانەوەیان بۆ نیشتمان دەدات.

بەشێك لەو گەنج و خانەوادانەی كوردستانیان بەرەو ئەوروپا جێھێشت! ئێستا تەرمەكانییان دەگەڕێتەوە كوردستان، ھەندێكیشیان لە گرتووخانەكانەكانی وڵاتانی ئەوروپی شەو و رۆژ لە چاوەڕوانی ماڵباتیانن تا لە رێگەی دامەزراوە فەرمییەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە ئازادییان بكەن.

ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی بەرێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی حكوومەتی ھەرێمى كوردستان و فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراقی پرۆژەیەك بۆ ئەو رەوەند و پەنابەرە كوردانە ئامادە بكەن كە لە ئەوروپا گیراون یاخود مردوون.

به‌پىێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه‌، پرۆژەی گەڕان بە دوای وونبوەكانی رێگای ھەندەران ھێنانەوەی تەرمەكانییان، تەنیا ئەو كۆچبەرانە ناگرێتەوە كە ئەمساڵ كۆچیان كردووە، بەڵكو ھەموو ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو كوردستانیان جێھێشتووە.

بەرێوەبەری رەوەندی كوردیش لە بەرێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی حكوومەتی ھەرێمى كوردستان، ئاماژە بەوە دەكات كه‌ ئامانجی سەرەكی پرۆژەكە ھاوكاری خێزانە كەم دەرامەتەكانە كە توانای ھێنانەوەی تەرمی رۆڵەكانییان نییە.

بە پێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران نزیكەی 25 ھەزار ھاووڵاتی كورد بۆ دەرەوەی وڵات كۆچییان كردووە ، لە ئێستاشدا لە رێگەی ئەو پرۆژەوە ھەوڵ دەدەن ئەوكەسانە بگەڕێننەوە كە گیراون، لە ماوەی رابردووشدا لەسەر داوای ماڵباتی پەنەباران چەند كەسێكییان ئازاد كردووە، بەڵام ئەم پرۆژەیە گشتگیرە و ئیدی لەمەودوا بە ھاوكاری فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمى كوردستان خۆیان بەدواداچونیان بۆ دەكەن.