کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پاڵێوراوێكى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا: هيلته‌ر له ئه‌مه‌ريكا دووباره ده‌بێته‌وه
قه‌بوڵ ناكات كه‌سێك موسڵمان سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا بكات
K24 – هه‌ولێر
پاڵێوراوێكى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا رايده‌گه‌يه‌نێت كه ره‌نگه ده‌سه‌ڵاتێكى وه‌كو نازييه‌كان له ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، دووباره ببێته‌وه.
بن كارسۆن، پاڵێوراوى كۆمارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، بۆ هه‌ڵبژاردنى 2016ى ئه‌و وڵاته، رايگه‌ياند، كه زۆرێك له خه‌ڵك پێيان وايه، كه مه‌حاڵه ئه‌وه‌ى له ساڵه‌كانى سى و چله‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو له ئه‌ڵمانيا روويدا، له ئه‌مه‌ريكا دووباره ببێته‌وه.
به‌ڵام كارسۆن له ميانه‌ى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان، له نيو هامشه‌هر، گوتى: "ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژوودا بخشێنێنه‌وه، ده‌بينين كه زوڵم و زۆردارى و ئه‌و رێگايه‌ى پێيدا تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌وا له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و كۆنتڕۆڵكردنى بير‌ى خه‌ڵك و ئازادى راده‌ربڕين ده‌ستى پێكردووه".
له وه‌ڵامى پرسيارى رۆژنامه‌وانێكدا، كه پرسيارى له باره‌ى له يه‌كچوونى كه‌سايه‌تى ئۆباما و هيلته‌ر ئاراسته كرد، كارسۆن گوتى: "نه‌خێر، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وه‌ى من مه‌به‌ستمه بيڵێم ئه‌وه‌يه، له بارێكدا ئه‌گه‌ر خه‌ڵك نه‌يتوانى راوبۆچوونى خۆى به ئازادى ده‌ربڕێت، ئه‌وا له‌وانه‌يه زۆر شتى خراپ رووبده‌ن".
پێشووتر بن كارسۆن، له لێدوانه‌كانيدا بۆ ده‌زگاكانى راگه‌ياندن، ره‌تيكردبۆوه كه قه‌بوڵ بكات كه‌سێكى موسڵمان، پۆستى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا وه‌ربگرێت، چونكه به گوته‌ى كارسۆن، ئه‌و كه‌سه به‌پێى شه‌ريعه‌تى ئيسلامى سه‌ركردايه‌تى ئه‌و وڵاته ده‌كات.
بنجامين سۆلۆمۆن بن كارسۆن، له‌دايكبوونى ساڵى 1951ه له ويلايه‌تى ديترۆيتى ئه‌مه‌ريكا و به يه‌كه‌م پزيشك داده‌نرێت، كه له نه‌شته‌رگه‌رى له‌يه‌ك جياكردنه‌وه‌ى دووانه‌يه‌ك كه له‌سه‌رييانه‌وه به‌يه‌كه‌وه نووسابوون، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، كارسۆن كانديدى كۆمارييه‌كانه له هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2016، بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌و ئه‌مه‌ريكا.