کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
لاڤرۆف: با پێشوازى له ده‌ستپێشخه‌رييه‌كه‌ى سه‌رۆكى رووسيا بكه‌ين
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆره به‌تايبه‌تيش ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"
K24- ژووری هه‌واڵ
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايده‌گه‌يه‌نێت كه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو لايهكدايه، پێشوازى له ده‌ستپێشخه‌رييه‌كه‌ى سه‌رۆكى رووسيا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر بكرێت.
ڤلاديمێر پوتين، سه‌رۆكى رووسيا، له كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، له 25-27ى ئهيلوولى 2015 له نيويۆرك، وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رييه‌ك، داوايكرد به‌ره‌يه‌كى نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"، پێكبهێنرێت، كه رژێمى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوورياش، له خۆبگرێت.
سێرگى لاڤرۆف، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، له كۆبوونه‌وه‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له نيويۆرك، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه (1.10.2015)، گوتى: "رۆژى چوارشه‌ممه ره‌شنووسى ده‌ستپێشخه‌رييه‌كه‌ى پوتينمان داوه‌ته نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، كه ده‌بێته بنه‌مايه‌ك بۆ له يهكنزيكبوونهوهى زياتر بۆ كاركردنى هاوبه‌ش له پێناوى له‌ناوبردنى تيرۆر، رۆشنووسهكه پشتى به بهڵێننامهكانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ياساى نێوده‌وڵه‌تى به‌ستووه".
به گوێره‌ى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، له به‌رانبه‌ر قه‌يرانى سووريا، ئه‌سه‌د به‌شێكه له چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌كه، نه‌ك به‌شێك بێت له كێشه‌كان.
لاڤرۆف، له وته‌كانيدا، ئاماژه‌ى به‌و گفتوگۆيانه كرد، كه له كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌چوون، ديارترين ئه‌و پرسانه‌ش كه باسيكرد، دۆخى مرۆيى سووريا، قه‌يرانى يه‌مه‌ن و تێكچوونى بارودۆخى ئه‌منى ليبيا بوو.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا گوتيشى: "سه‌ره‌ڕاى بوونى جياوازى تيڕوانينهكان، به‌ڵام هه‌موولايه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه سنوورێك بۆ توندوتيژييه‌كان دابنرێت، هيچ شتێكيش نابێته جێگرى چاره‌سه‌رى سياسى، كه ده‌بێت ئه‌ويش له رێگاى نه‌ته‌وه يهكگرتووهكانهوه بێت".
هه‌روه‌ها وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، كه رووسيا نه‌ك وه‌ك رێكخراوێكى تيرۆريستى سه‌يرى سوپاى ئازادى سووريا ناكات، به‌ڵكو پێمان وايه ئه‌و سوپايه ده‌بێت به‌شێك له پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى سياسى له سووريا.
دوێنێ چوار شه‌ممه، بۆ يه‌كه‌مجار فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، هێرشى ئاسمانييان كرده سه‌ر چه‌ند بنكه‌يه‌كى گروپه توندڕه‌وه‌كانى سووريا، به‌ڵام ئه‌و هێرشانه له‌لايه‌ن ئه‌مه‌ريكا و به‌شێك له وڵاتانى ئه‌وروپا، ره‌خنه‌ى لێگيرا، گوايه ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر بنكه‌كانى سوپاى ئازاد بووه نه‌ك چه‌كدارانى داعش.