کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
دوو لايه‌نه‌كه‌ى حيزبى ديموكرات يه‌كده‌گرنه‌وه
ھەردوو لایەنەكەی حیزبی دیموكرات لە ھەوڵی یەكگرتنەوەدان، جگە لە گوشاری رای گشتی، ئەندامان و لاینگرانیشیان له‌چاوه‌ڕوانيدان.
K24 –رۆژهه‌ڵاتى كوردستان
ھەردوو لایەنەكەی حیزبی دیموكرات لە ھەوڵی یەكگرتنەوەدان، جگە لە گوشاری رای گشتی، ئەندامان و لاینگرانیشیان له‌چاوه‌ڕوانيدان.
ھەوڵەكانی ھەردوو حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حزبی دیموكراتی كوردستان بۆ یەكگرتنەوە بەردەوامە، ئەمجارە ئەو لایەنەی پێشووتر بەوە تۆمەتبار دەكرا كە رەق لەبەرانبەر یەكگرتنەوە، نەرمییەكی زۆری نواندووە.
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران گەلالەیەكی شەش خالی رادەستی حزبی دیموكراتی كوردستان كردووە، ئەگەرچی لەراگەیاندنەكاندا باس لەناوەرۆكی نەكراوە، بەڵام به‌پێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه لەو گه‌ڵاڵه‌يه‌دا كۆبوونەوەو كۆنفرانسی ھاوبەشی تێدایە، ئەو 9 ساڵە خەباتەی ھەردوولاش بەخەباتی حزبی دیموكرات دەزانرێت.
گه‌ڵاڵه‌كه‌دا ھاتووە كە لەئێستاوە كار بۆ ئەوە بكرێت، كە لەكۆنگرەیەكی ھاوبەشدا یەكبگرنەوە.
حزبی دیموكراتی كوردستان 9 ساڵ بەر لەئێستاو دوای كۆنگرەی 13 لەحزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران جیابووەوە، گوشاری رای گشتی وایكردووە، یەكبگرنەوە، هه‌روه‌ها ئەندام و لایەنگرانی ئەو دوو حزبە یەكگرتنەوەیەك په‌سه‌ند دەكەن كە ماف و پێگەی ھەموویانی تێيدا پارێزراوبێت.