کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بهريتانيا رهخنه له هێرشه ئاسمانييهكان رووسيا دهگرێ
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، رەخنەی لە ھێرشە ئاسمانیەکانی رووسیا گرت و رایگەیاند كه لێدانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و ھاوکاریکردنی ئەسەدی دیکتاتۆر بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
K24- ژوورى ههواڵ
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، رەخنەی لە ھێرشە ئاسمانیەکانی رووسیا گرت و رایگەیاند كه لێدانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و ھاوکاریکردنی ئەسەدی دیکتاتۆر بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
دوای ئەنجامدانی یەکەم ھێرشی ئاسمانی رووسیا، لەناو خاکی سووریا، "خالد خۆجە" سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی سووريا، حکوومەتی رووسیای بەوە تۆمەتبار کرد کە بنکە و بارەگاکانی ئەوانی كردووهته ئامانج و زەرەر و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
ھەر سەبارەت بەو ھێرشانە دەیڤد کامیرۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند كه ھاوکاری کردنی دیکتاتۆر و لێدانی ئۆپۆزسیۆن گەڕانەوەیە بۆ دواوە و دۆخەکە زیاتر تێکدەدات.
وەک وەڵامێک بۆ ئەو رەخنانە، وەزیری بەرگری رووسیا لە لاپهڕهى تایبەتی خۆی لە یوتوب، ڤیدیۆی ھێرشەکانی بڵاوكردووهتهوه و جەخت لەوە دەکاتەوە لە دەوروبەری شاری حەمما و ئیدلب ١٢ بنکەی چهكدارانى رێكخراوى داعشیان كردووهته ئامانج، لە ناویاندا سەنتەری ئۆپەراسیۆنەکان و چەند جبەخانەیەکی ئەو رێکخراوە بەتەواوی وێرانکراون.