کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عێراق.. 2000 كه‌س له مانگێكدا بوونه‌ته قوربانی
سێیه‌كی له به‌غدایه
K24- ژووری هه‌واڵ
تەنیا لە مانگی ڕابردوودا، نزیكەی 2000 عێراقی بوونەتە قوربانی له نێوان كوژران و برینداربوون و به‌شێكی زۆری ئه‌و قوربانییانه‌ش له شاری به‌غدان؟
مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ، كه ڕێژه‌ی ڕووداو و قوربانییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌یشتووه‌ته لوتكه، وڵاتی عێراق پشكێكی گه‌وره‌ی ئه‌و قورانییانه‌ی به‌ركه‌وتووه. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ڕایده‌گه‌یه‌نن كه ته‌نیا به هۆی پێكدادان له به‌ره‌كانی جه‌نگ و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان، نزیكه‌ی 800 كه‌س كوژراون.
دوێنێ هه‌ینی (2.10.2015) ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له به‌یاننامه‌ی مانگامه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به ژماره‌ی قوربانییه‌كان كرد و تێدا جگه له كوژراو، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه هه‌ر له عێراقدا، مانگی ڕابردوو نزیكه‌ی 1200 كه‌س بریندا بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه شاری به‌غدا قوربانییه‌كی زۆری تێدابووه كە ژماره‌كه‌ی ده‌گاته نزیكەی 850 بریندار و كوژراون.
ڕێكخراوی نه‌ته‌ونه یه‌كگرتووه‌كان، مانگانه ڕاپۆتری جیا جیا له سه‌ر ڕه‌وشی وڵاتان بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌پێی راپۆرتی ئاماری ڕێژه‌ی كوژراو و بریندا له وڵاتان، مانگی 9 به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی 8، ژماره‌ی قوربانییه‌كان كه گه‌یشتبووه 3 هه‌زار قوربانی، ئه‌وا كه‌می كردووه، به‌ڵام به گشتی چوار مانگی رابردوو، به خوێناوی هه‌ژمار ده‌كرێن.