کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
يه‌كه‌م كاروانى ته‌رمى حاجييانى ئێران گه‌يشته‌وه تاران
104 ته‌رمى حاجييه ئێرانييه‌كان گه‌يشتنه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ى تاران
K24 – هه‌ولێر
يه‌كه‌م كاروانى ته‌رمى ئه‌و حاجييانه‌ى كه مانگى رابردوو، له رووداوى مينا گيانييان له‌ده‌ستدابوو، گه‌يشته‌وه تاران.
له رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى حه‌سه‌ن رۆحانى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران ئاماده‌ى بوو، پێشوازى له يه‌كه‌م كاروانى ته‌رمى حاجييه‌كان كرا و ژماره‌ى ئه‌و حاجييه ئێرانييانه‌ى كه له رووداوى مينا گيانييان له‌ده‌ستدا، ژماره‌يان 464 حاجى بوو.
ئاژانسى هه‌واڵى "فارس"ى ئێرانى، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (3.10.2015) بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه حه‌سه‌ن رۆحانى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران، له رێوره‌سمى پێشوازيكردن، له ته‌رمى حاجييه‌كان له فڕۆخانه‌ى تاران، رايگه‌ياند، كه پێويسته له رێگاى لێژنه‌يه‌كه‌وه له هۆكاره‌كانى پشتى ئه‌و رووداوه بكۆڵرێته‌وه‌و پێويسته عه‌ره‌بستانى سعوودييه گه‌ره‌نتييه‌ك بدات، بۆ ئه‌وه‌ى رووداوى هاوشێوه‌ى مينا، له ساڵانى داهاتوودا دووباره نه‌بێته‌وه.
رۆحانى له پێشوازى ته‌رمى حاجييه ئێرانييه‌كان، گوتى: "له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى مينا، به‌گيانێكى برايانه مامه‌ڵه‌مان كردووه به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێويست بكات ئه‌وا زمانێكى توندتر به‌كار ده‌هێنين".
له‌و كاروانه‌دا ته‌رمى 104 حاجى گه‌يه‌نراوه تارانى پايته‌خت، ئه‌ويش دواى ئه‌وه‌ى وه‌زيرانى ته‌ندروستى ئێران و عه‌ره‌بستانى سعووديه، له ريازى پايته‌ختى سعووديه، گه‌يشتنه رێككه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ى به زووترين كات ته‌رمى ئه‌و حاجييانه ره‌وانه‌ى ئێران بكرێنه‌وه.
هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران، پێشووتر ژماره‌ى ئه‌و حاجييانه‌يان به 239 حاجى راگه‌ياند، كه له رووداوه‌كه‌ى مينا گيانييان له‌ده‌ستدابوو، به‌ڵام به‌پێى دوايين ئامار، ژماره‌كه بۆ 464 حاجى به‌رزبووه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌كاته دوو هێنده‌ى ئه‌و ژماره‌يه‌ى كه پێووشتر، ئێران بڵاوى كردبووه‌وه.
رۆژى پێنجشه‌ممه 23ى ئه‌يلوولى 2015، له كاتى به‌جێهانى دواهه‌مين ئه‌ركه‌كانى حه‌ج له‌لايه‌ن حاجييان، له مه‌شعه‌رى مينا كه ره‌جمى شه‌يتانه، به‌هۆى دروستبوونى جه‌نجاڵى و قه‌ره‌باڵغى، به‌پێى ئامارى ده‌زگا فه‌رمييه‌كانى سعووديه، نزيكه‌ى 990 حاجى گيانييان له‌ده‌ستدا و زياتر له 1000 حاجى ديكه‌ش بريندار بوون.