کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
تۆماركردنى يه‌كه‌م حاڵه‌تى كۆلێرا له كوێت راگه‌يه‌نرا
دوو تووشبووه‌كه له عێراق بوونه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كوێت، تۆماركردنى دوو حاڵه‌تى نه‌خۆشيى كۆلێراى راگه‌ياند، ئه‌وانيش دوو هاوڵاتى كوێتى بوون كه له عێراق گه‌ڕابوونه‌وه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كوێت، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، دواى ئه‌نجامدانى پشكنين بۆ ئه‌و دوو كه‌سه، ده‌ركه‌وت كه تووشبووى نه‌خۆشى كۆلێران و به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن، گهيهنراونهتهوه نه‌خۆشخانه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (3.10.2015)، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كوێت، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، داواى له هاوڵاتييانى وڵاته‌كه‌ى كرد، كه نيازى سه‌ردانيكردنى عێراقييان هه‌يه، گهشتهكانييان دوابخه‌ن، ئهوانهيشى كه له عێراقن، له خواردن و خواردنه‌وه‌ى پيس، خۆيان به دوور بگرن.
له بهياننامهكهشدا هاتووه، كه تووشبوونى ئه‌و دوو كه‌سه، هيچ مه‌ترسييه‌ك له‌سه‌ر ئاسايشى ته‌ندروستى وڵاته‌كه دروست ناكات و رێوشوێنى پێويستيش بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه و چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و دوو نه‌خۆشه گيراونه‌ته به‌ر.
نه‌خۆشى كۆلێرا، ئه‌م ساڵ له نێو كامپى په‌نابه‌ران، له ئه‌بوغرێبى رۆژئاواى به‌غداى پايته‌خت، به‌هۆى خواردنه‌وه‌ى ئاوى پيس بڵاوبووه‌ته‌وه، تا ئێستاش نزيكه‌ى 189 حاڵه‌ت تۆماركراوه‌و 4 كه‌سيش به‌و نه‌خۆشييه گيانييان له‌ده‌ستداوه، دوايين جاريش له هه‌رێمى كوردستان، له ساڵى 2012دا، چوار كه‌س به‌و نه‌خۆشييه له پارێزگاى سلێمانى گيانييان له‌ده‌ستدا.