کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بريتانيا: ته‌نيا 5%ى گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا بۆ سه‌ر داعشه
بۆ پشتيوانى ئه‌سه‌د، مۆسكۆ هاوڵاتى مه‌ده‌نى ده‌كوژێت
K24 – ژوورى هه‌واڵ
وه‌زيرى به‌رگرى بريتانيا رايگه‌ياند، كه له 20 گورزى ئاسمانى رووسيا ته‌نيا يه‌ك گورزييان بۆ سه‌ر داعشه‌و بۆ پشتيوانيكردنى ئه‌سه‌ديش، مۆسكۆ هاووڵاتى مه‌ده‌نى ده‌كوژێت.
مايكڵ فاڵۆن، وه‌زيرى به‌رگرى بريتانيا رايگه‌ياند، دوێنێ هه‌ينى بۆ سێيه‌م جار، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، له جياتى بۆردومانكردنى مۆڵگه‌كانى داعش، بنكه‌ى سه‌ربازييه‌كانى سوپاى ئازادى سووريايان كردووه‌ته ئامانج.
وه‌زيرى به‌رگرى بريتانيا، له چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى "سه‌ن"ى بريتانى، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (3.10.2015) رايگه‌ياند، كه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا، بۆ سه‌ر چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش" نييه.
فاڵۆن گوتيشى: "زانيارييهكانمان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه خستنه خواره‌وه‌ى موشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى به‌بێ دياريكردنى ئامانج جێبه‌جێ كراوه و هاووڵاتييانى مه‌ده‌نى سوورياى كوشتووه، هه‌روه‌ها بۆردومانى هێزه‌كانى سوپاى سوورياى كردووه‌ته ئامانج، كه له دژى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا ده‌جه‌نگن".
پێشووتريش، ده‌يڤيد كاميرۆن، سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا رايگه‌ياندبوو، كه هه‌وڵده‌دات هه‌ندێك پاساوى لۆژيكى بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى، بۆ ئه‌وه‌ى بڕيارى به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى له ده‌ره‌وه‌ى بريتانيا بدات بۆ ئه‌وه‌ى گورزى ئاسمانى له نێو خاكى سووريا، له دژى داعش ئه‌نجام بدات.
هه‌رچه‌نده له 2013دا، په‌رله‌مانى بريتانيا، له ده‌نگدانێكدا، له‌سه‌ر پرۆژه بڕيارێك، ره‌تيكرده‌وه رێگا به فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بدات هێرشى ئاسمانى بۆ نێو خاكى سووريا ئه‌نجام بدات.
مايكڵ فاڵۆن رايگه‌ياند، كه سه‌ركێشييه‌كانى رووسيا له سووريا، هه‌ڵوێسته‌كانى ئاڵۆز كرد، به‌ڵام حكومه‌تى بريتانيا، پێشكه‌وتنى به‌رچاوى به‌خۆوه بينيوه، بۆ ئه‌وه‌ى نوێنه‌رانى پارتى كرێكارانى به‌رهه‌ڵستكار، له په‌رله‌مان رازى بكات، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ به پرۆژه بڕيارى رێگادان به وه‌شاندنى گورزى ئاسمانى بۆ سه‌ر داعش، له‌نێو خاكى سووريا بده‌ن.
گوتيشى: "ناتوانين ئه‌و ئه‌ركه ته‌نها بۆ فڕۆكه‌كانى فه‌ره‌نسا، ئوستراليا و ئه‌مه‌ريكا جێبهێڵێن، گرنگ پاراستنى ئهمنييهتى شه‌قامى بريتانيايه".
رۆژى چوار شه‌ممه (30.9.2015)، بۆ يه‌كه‌مجار فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، چه‌ند ناوچه‌يه‌كييان له‌نێو خاكى سووريادا بۆردومان كرد، به‌ڵام ئه‌مه‌ريكا و هه‌ندێك له وڵاتانى رۆژئاوا، ره‌خنه له‌و بۆردومانانه ده‌گرن، گوايه مه‌به‌ست له بۆردومانه‌كان، ئۆپۆزيسيۆنى سووريايه، نه‌ك چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش".