کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌درۆغان: رووسيا ئۆپۆزيسيۆن بۆردومان ده‌كا
سه‌رۆك كۆمارى توركيا رايده‌گه‌يه‌نێ كه پێويسته رووسيا به پلان و كرده‌وه‌كانى خۆى دابچێته‌وه له‌سووريا.
K24- ژوورى هه‌واڵ
سه‌رۆك كۆمارى توركيا رايده‌گه‌يه‌نێ كه پێويسته رووسيا به پلان و كرده‌وه‌كانى خۆى دابچێته‌وه له سووريا.
مۆسكۆ له‌لايه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه به‌وه تۆمه‌تباركراوه، ئه‌و گورزانه‌ى وهشاندوويهتى له سووريا ئۆپۆزيسيۆنى كردووه‌ته ئامانج، له ئاكامدا ده‌يان هاووڵاتى گيانيان له ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مايه‌ى نيگه‌رانى توركيا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (3.10.2015) ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌نادۆڵى توركى رايگه‌ياند كه ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، به‌توندى ره‌خنه له ڤلاديمێر پۆتين، سه‌رۆكى رووسيا ده‌گرێت به‌وه‌ى كه بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كان رووسيا ئۆپۆزيسيۆنى سوورياى كردووه‌ته ئامانج و به‌و هۆيه‌وه ده‌يان هاووڵاتى گيانيان له ده‌ست داوه.
گوتيشى: "به‌دڵنياييه‌وه ده‌بێ قسه له‌گه‌ڵ پۆتين بكه‌م، نيگه‌رانى خۆمى له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌ته‌وه پێ بڵێم، چونكه ئێمه دوو دهوڵهتين دۆستى يهكترين، داواى لێ ده‌كه‌ين به‌و هه‌نگاوانه‌ى دابچێته‌وه كه له سووريا گرتوويهتيهبهر، زانياريمان له‌ژێر ده‌ستدايه 65 هاووڵاتى له ئاكامى بۆردومانه‌كانى رووسيا گيانيان له ده‌ستداوه"
دووپاتيشى كرده‌وه: "ئێمه رووبه‌ڕووى كێشه‌يه‌كى زۆر بووينه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ى كه له‌سووريا ده‌گوزره‌ێت، رووسيا هيچ سنوورێكى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ سووريا نييه، ئێمه پێشوازيمان له يه‌ك مليۆن په‌نابه‌رى سوورى كردووه، ئه‌وانه نه‌چوونه بۆ رووسيا هاتوونه بۆ توركيا".
جه‌ختيشى كرده‌وه: "من تێناگه‌م بۆچى رووسيا به‌و رادهيه گرنگى بهسووريا ده‌دات، پێشتر مۆسكۆ له‌رێگه‌ى نامهيهكهوه بۆ كونسوڵخانى توركيا له رووسيا ئاگهداريكردينيهوه كه رووسيا ده‌ست ده‌كات به بۆردومانكردنى رێكخراوى داعش له سووريا، به‌ڵام ده‌رچوو، به‌پێچه‌وانه‌وه ئۆپۆزيسيۆنى كردووه‌ته ئامانج".
له‌دواى شه‌ڕى چه‌كدارى له‌سووريا، هه‌ريه‌كه له توركيا و رووسيا بۆچوونى جيايان هه‌يه سه‌باره‌ت به بارودۆخى سياسى سووريا، به‌جۆرێك ئه‌نقه‌ره داوا ده‌كات به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌مينێ، به‌ڵام مۆسكۆ به‌شار ئه‌سه‌د به هاوپه‌يمانى خۆى ده‌زانێت و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه.
پێشتر مۆسكۆ به‌ڵێنى دابوو كه ناردنى هێزى ئاسمانى بۆ سووريا به‌مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)ـه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنى هه‌ڵمه‌تى يه‌كه‌مى بۆردومانه‌كانى، ئۆپۆزيسيۆنى كردووه‌ته ئامانج.