کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووانگه‌ى سووريا: به‌هۆى گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا 39 هاووڵاتى كوژراون
12 چه‌كدارى داعش له بۆردومانه‌كان كوژراون
K24 – هه‌ولێر
رووانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، له‌ماوه‌ى چوار رۆژى هێرشى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا بۆ سه‌ر سووريا، 39 كه‌سى مه‌ده‌نى كوژراون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (3.10.2015) رامى عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، به ئاژانسى هه‌واڵى "رۆيته‌رز"ى راگه‌ياند، كه به‌لاى كه‌مه‌وه 8 منداڵ و 8 ژن له ريزى كوژراوه‌كاندان.
عه‌بدولڕه‌حمان راشيگه‌ياندووه، كه به‌هۆى گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا، 12 چه‌كدارى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش" و 2 چه‌كدارى سوپاى ئازادى سووريا، كوژراون.
به گوێره‌ى لێدوانه‌كانى رامى عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌و ژمارانه‌ى كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ته‌نها هى ئه‌و كه‌سانه‌ن كه كوژراون و هيچ ژمارهيهكييان له‌باره‌ى بريندارهكانهوه، بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
رۆژى چوار شه‌ممه (30.9.2015)، بۆ يه‌كه‌مجار فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، چه‌ند ناوچه‌يه‌كييان له‌نێو خاكى سووريادا بۆردومان كرد، به‌ڵام ئه‌مه‌ريكا و هه‌ندێك له وڵاتانى رۆژئاوا، ره‌خنه له‌و بۆردومانانه ده‌گرن، گوايه مه‌به‌ست له بۆردومانه‌كان، ئۆپۆزيسيۆنى سووريايه، نه‌ك چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش".