کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسيا: گورزه ئاسمانييهكانمان تواناى داعشى په‌كخستووه
هێرشه‌كانى رووسيا بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش چڕتر ده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسێكى سوپاى رووسيا رايگه‌ياند، كه هێزى ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى، له‌ماوه‌ى 72 كاتژمێرى رابردوو، زياتر له 60 گورزى ئاسمانى له دژى چهكداراتى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"، له‌نێو خاكى سووريا وه‌شاندووه.
ده‌زگا راگه‌ياندنه‌كانى رووسيا، له‌سه‌ر زارى ئه‌ندرى كارتابۆلۆڤ، به‌رپرس له سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى بڵاووييانكردهوه، كه له ماوه‌ى 72 كاتژمێرى رابردوو، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى، زياتر له 50 بنكه و مۆڵگه‌ى داعشييان له‌نێو خاكى سووريادا بۆردومان كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (3.10.2015)، ئه‌ندرى كارتابۆلۆڤ، رايگه‌ياند، كه گورزه ئاسمانييه‌كان به‌وه‌نده كۆتاييان پێنايهت، به‌ڵكو هێرشه‌كان چڕتردهكهينهوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى سوپاى رووسيا، له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى بۆ ده‌زگا راگه‌ياندنه رووسياييه‌كان، گوتيش: "رووسيا هؤشدارى له‌باره‌ى وه‌شاندنى گورزى ئاسمانى له‌لايه‌ن ئه‌مه‌ريكا داوه و ئامۆژگارى ئه‌مه‌ريكايان كردووه، كه هيچ جموجۆڵێكى سه‌ربازى و ئاسمانى له‌و ناوچانه نه‌كات، كه فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى لێيه".