کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسيا 9 گورز له‌داعش ده‌وه‌شێنێ
له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا 20 هێرشى ئاسمانيان بۆ سه‌ر سووريا ئه‌نجامدا.
K24- ژوورى هه‌واڵ
له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا 20 هێرشى ئاسمانيان بۆ سه‌ر سووريا ئه‌نجامدا.
به‌مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا، 20 هێرشى ئاسمانيان له سووريا ئه‌نجامداوه و ته‌نيا 9 گوزريان له داعش داوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (3.10.2015) ئيجۆر كونشينكوف، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند كه فڕۆكه‌كانى جۆرى "سوخۆى 34 و 24" ده‌ستيان كرد به ئه‌نجامدانى 20 هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر سووريا، توانيويانه بنكه‌يه‌كى شاراوه‌ى داعش له ره‌قه كه ژێر زه‌ويدا دروستكرابوو وێرانى بكه‌ن، جگه له‌مه‌ش به بۆبى جۆرى "كاپ 500" چه‌ندان مۆڵگه و كۆگاى ته‌قه‌مه‌نى ئه‌و رێكخراوهيان تێكشكاندووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "به‌وردى چاودێريمان خستووه‌ته سه‌ر چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه، هێرشهكانيشمان زۆربه‌يان ئامانجى خۆى پێكاوه".
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.