کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
وه‌ليد موعه‌ليم: ئاماده‌ين دانوستان بكه‌ين
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا رايده‌گه‌يه‌نێ كه ئاماده‌ن دانوستان بكه‌ن، به‌ڵام پێويسته سه‌ره‌تا داعش له‌ناو ببردرێ.
K24- ژوورى هه‌واڵ
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا رايده‌گه‌يه‌نێ كه ئاماده‌ن دانوستان بكه‌ن، به‌ڵام پێويسته سه‌ره‌تا داعش له‌ناو ببردرێ.
به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه و ئاڵۆزييه‌كان سووريا، رێكخراوى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان پێشنيازكردووه كه كۆنگره‌يه‌كى ئاشتى، ببه‌سترێت، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سوورياش رايده‌گه‌يه‌نێ كه ديمه‌شق ئاماده‌يه دانوستان بكات و كێشه‌كان به ئاشتيانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام پێوايه ناكرێ سووريا هيچ رێكارێكى ياسايى و سياسى و ديموكراسى تايبه‌ت به هه‌ڵبژاردن و ده‌ستوورى جێبه‌جێ بكات له‌كاتێكدا داعش له‌ناو خاكى سووريادا بوونى هه‌يه‌و شه‌ڕ ده‌كات.
دوێنى هه‌ينى (3.10.2015) وه‌ليد موعه‌ليم، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا، له گوتارى كۆبوونه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كاندا گوتى: "ئێمه رازين به پێشنيازى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و باوه‌ڕيشمان وايه كێشه‌كان به ئاشتيانه چاره‌سه‌ر بكه‌ين، به‌ڵام پێويسته سه‌ره‌تا چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له‌ناو ببردرێ، چونكه به‌هۆى شه‌ڕ و كرده‌وه تيرۆريستييه‌كانى بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك له‌سه‌ر گيانى هاووڵاتيان و رێگر له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێكى ديموكراسى و ئاشتيانه".
سه‌باره‌ت به هێرشه ئاسمانييه‌كانى رووسيا بۆ سه‌ر سووريا گوتى: "ئه‌نجامدانى هێرشى ئاسمانى له‌لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، له‌سه‌ر داواى حكوومه‌تى ديمه‌شق بووه به هه‌مه‌هانگى ئه‌و شته كراوه و مۆسكۆ بووه‌ته پاڵپشتييه‌كى به‌هێز بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له‌سووريا".
روونيشى كرده‌وه: "هێرشه ئاسمانييه‌كانى هاوپه‌يمان كه ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات، ئامانجى له‌ناوبردنى داعش نييه و يارمه‌تى سوپاى سوورياشى نه‌داوه كه تاكه هێزه له‌ناوچه‌كه دژى داعش شه‌ڕ ده‌كات".
ساڵى 2014 هه‌ر دوو كۆنگره‌ى جنێف 1 و جنێف 2 شكستى هێنا، به‌تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى گرژى و ئاڵۆزييه‌كان زيادى كرد له‌سه‌ر مانه‌وه‌و نه‌مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د له‌ده‌سه‌ڵات.
10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دى ميستورا، ئه‌ندامى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان تايبه‌ت به قه‌يرانه‌كانى سووريا، پێشنيازى كرد جارێكى ديكه پێويسته ئۆپۆزيسيۆن و رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د بێنه‌وه سه‌ر مێزى گفتوگۆ، بۆ ئه‌وه‌ى كۆتايى به‌ناكۆكى چوار ساڵه‌ى نێوانيان بهێنرێت.