کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌حرێن سكاڵا له‌سه‌ر ئێران تۆمار ده‌كا
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حرێن، سكاڵاى دژى ئێران بۆ رێكخراوى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان به‌رزكرده‌وه، به‌تۆمه‌تى "ده‌ست تێوه‌ردان له كاروبارى ناوخۆى به‌حرێن".
K24- ژوورى هه‌واڵ
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حرێن، سكاڵاى دژى ئێران بۆ رێكخراوى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان به‌رزكرده‌وه، به‌تۆمه‌تى "ده‌ست تێوه‌ردان له كاروبارى ناوخۆى به‌حرێن".
له‌ساته‌وه‌ختى به‌ڕێوه‌چوونى رێوره‌سمى كۆبوونه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان لهنيۆيۆرك، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حرێن، به‌فه‌رمى سكاڵاى دژى ئێران به‌رزكرده‌وه، گوايه ده‌ست له‌ناو كاروبارى ناوخۆى وڵاته‌كه‌يان ده‌دات و تا ئه‌و ساته‌ش به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى نيگه‌رانى حكوومه‌تى به‌حرێن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (3.10.2015) ماڵپه‌ڕى "فرانس24"، بڵاويكردووه‌ته‌وه كه خاليد ئه‌حمه‌د، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حرێن، سكاڵاى له دژى ئێران بۆ بانكى مۆن، ئه‌ميندارى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان به‌رزكردووه‌ته‌وه و تێيدا هاتووه: "ئێران به چه‌ندان رێگه‌ى جۆراو جۆر ده‌ستدرێژى ده‌كاته سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، ده‌ست له كاروبارى ناوخۆى وڵات وه‌رده‌دات، به‌جۆرێك كه‌سانى توندوتيژ به‌رهه‌م دهێنێت و كارئاسانى قاچاخى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نيان بۆ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست درێژى بكه‌نه سه‌ر پۆليس و ئه‌فسه‌رانى وڵاته‌كه‌مان تاوه‌كوو ئاژاوه بنێنه‌وه".
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، حكوومه‌تى به‌حرێن رايگه‌ياند كه باندێكى تيرۆرستى ده‌ست به‌سه‌ركردووه و ژماره‌يه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نيان حه‌شاردابوو وامه‌زه‌نده ده‌كرێت، له‌لايه‌ن ئێرانه‌وه به‌رێگه‌ى قاچاخ هاتبێته وڵاتى به‌حرێن.