کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
چيچان ده‌يه‌وێت به‌شدارى شه‌ڕى دژ به داعش بكا
سه‌رۆكى چيچان داوا له رووسيا ده‌كات، سوپاى وڵاته‌كه‌ى به‌شدارى پێ بكرێت له شه‌ڕى دژ به داعشدا و پێى وايه "ئه‌زموونيان زياتره".
K24- ژوورى هه‌واڵ
سه‌رۆكى چيچان داوا له رووسيا ده‌كات، سوپاى وڵاته‌كه‌ى به‌شدارى پێ بكرێت له شه‌ڕى دژ به داعشدا و پێى وايه "ئه‌زموونيان زياتره".
دواى بۆردومانكردنى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له‌لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، سه‌رۆكى چيچان داوا له سه‌رۆكى رووسيا ده‌كات، رێگه به سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌ى بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى بچنه سووريا شه‌ڕى دژ به داعش بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (3.10.2015) ماڵپه‌ڕى "فرانس 24" بڵاويكردووه‌ته‌وه كه ره‌مه‌زان قه‌يدروف، سه‌رۆكى چيچان، دواى دوو رۆژ له بۆردومانكردنى چه‌كدارانى داعش له سووريا، داواى له ڤلاديمێر پۆتين، سه‌رۆكى رووسيا كردووه، رێگه به سوپاى وڵاته‌كه‌ى بدرێت بچنه سووريا دژى داعش شه‌ڕ بكه‌ن و پێى وايه سه‌ربازه‌كانى ئه‌وان به ئه‌زموونترن و جيهادييه‌كان خۆيان له‌به‌رده‌مدا راناگرن.
دووپاتيشى كردووه‌ته‌وه: "ئه‌مه ته‌نيا قسه‌ى به‌تاڵ نييه، له‌ساڵى 1999دا كاتێك ئه‌و تيرۆرستانه ويستيان چيچان بگرن، سوێندمان به‌قورئان خوارد به درێژايى ژيانمان له‌گه‌ڵياندا ده‌جه‌نگێن له هه‌ر كوێيه‌ك بن، چونكه ئێمه باش ده‌يانناسين".
روونيشى كردووه‌ته‌وه: "سوپاى چيچان ئاماده‌يه به‌ره‌و سووريا بڕوات، به‌ڵام چاوه‌ڕى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى پۆتينه ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: "ژماره‌ى ئه‌و خۆبه‌خشانه‌شى كه ده‌يانه‌وێ به‌شدار بكه‌ن له‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازييه، رۆژ له‌دواى رۆژ زياتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بێت و ره‌زامه‌ندى ڤلادمێر پۆتين بۆ شه‌ڕى دژى داعش به‌ده‌ست بهێنين، ئێمه ئاهه‌نگ ده‌گێڕين".
به‌پێى زانيارييه‌كانى ده‌زگاى رووبه‌ربوونه‌وه‌ى تيرۆرى رووسيا، نزيكه‌ى هه‌زار هاووڵاتى رووسيا چوونه‌ته رێزه‌كانى چه‌كدارانى داعش له عێراق و له‌سووريا، زۆربه‌شيان ئه‌و ئيسلامييه توندڕه‌وانه‌ى چيچانن كه له ساڵى 2000 له‌گه‌ڵ رووسيا جه‌نگيان هه‌ڵگيرساند.