کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
تونس ده‌چێته نێو هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش
به‌شداريكردنى تونس بۆ ئاڵوگۆڕى سه‌ربازييه
K24 – هه‌ولێر
تونس ده‌چێته ريز وڵاتانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش و سه‌رۆك وه‌زيرانى وڵاته‌كه‌ش رايگه‌ياند، كه مه‌به‌ست له به‌شداريكردنه ئاڵوگۆڕكردنى زانيارييه ئه‌منييه‌كانه.
حه‌بيب ئه‌لسه‌يد، سه‌رۆك وه‌زيرانى تونس رايگه‌ياند، تونس ده‌چێته ريز هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش، به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا، مه‌به‌ستيش له‌وه ئاڵوگۆڕكردنى زانيارييه ئه‌منييه‌كانه، كه يارمه‌تى تونس ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى تيرۆريستان ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (3.10.2015)، سه‌رۆك وه‌زيرانى تونس له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، گوتى: "به‌شداريكردن له‌و هاوپه‌يمانێتييه، توانايه‌كى باش به تونس ده‌به‌خشێت و ده‌ستى ده‌گاته ئه‌و زانيارييه ئه‌منييانه‌ى كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه تيرۆريستان سوودى هه‌يه".
له باره‌ى به‌شداريكردنى هێزى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى له‌و هاوپه‌يمانێتييه، ئه‌لسه‌يد، گوتى : "له بارێكدا ئه‌گه‌ر داوايه‌كى وا ئاراسته‌ى تونس بكرێت، وه‌ك ئه‌ندامێك له‌و هاوپه‌يمانێتييه، ئه‌وا ده‌گه‌ڕێينه‌وه بۆ مادده‌ى و بڕگه ده‌ستوورييه‌كانى وڵات".
له بڕگه‌ى 77ى ده‌ستوورى تونس‌دا هاتووه: "ناردنه ده‌ره‌وه‌ى هێزى سه‌ربازى و سوپاى تونس، ده‌بێت ره‌زامه‌ندى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى گه‌ڵ (په‌رله‌مان) و سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌تى له‌سه‌ر بێت".
بڕيارى به‌شداريكردنى تونس له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، دواى ئه‌وه دێت، كه چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى، دوو كرده‌وه‌ى تيرۆريستييان له نێو خاكى ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌نجامدا.
هێرشى يه‌كه‌م بۆ سه‌ر مۆزه‌خانه‌ى باردۆ بوو له تونسى پايته‌خت له18ى ئازار و هێرشى دووه‌ميان له 26 حوزه‌يران له ويلايه‌تى سۆسه هۆتێلێكيان كرده ئامانج، (به دوورى 320 كيلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستى رۆژهه‌ڵاتى پايته‌خت) ، كه به‌هۆيانه‌وه 59 گه‌شتيارى بيانى له‌و وڵاته‌دا كوژران.
به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييانه‌ى كه تيمى شاره‌زايانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بڵاويكردوونه‌ته‌وه، زياتر له 5 هه‌زار و 500 تونسى له ريزى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"، له عێراق و سووريا ده‌جه‌نگن.
له هاوينى 2014ه‌وه، هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا و به‌شداريكردنى 50 وڵات، پێكهات، كه به‌رده‌وام له رێگاى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر داعش.