کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رۆژنامه‌يه‌كى ئيسرائيلى: رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پشت به ئۆباما نابه‌ستێ
ده‌ركه‌وتنى رۆڵى رووسيا و كاريگه‌رى له‌سه‌ر گۆڕانكارييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و فراوانبوونى هه‌ژموونى له‌ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ريكاى نيگه‌ران كردووه.
K24- ژوورى هه‌واڵ
ده‌ركه‌وتنى رۆڵى رووسيا و كاريگه‌رى له‌سه‌ر گۆڕانكارييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و فراوانبوونى هه‌ژموونى له‌ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ريكاى نيگه‌ران كردووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا رۆژنامه‌ى "ئۆرشه‌ليم پۆست" كه رۆژنامه‌يه‌كى رۆژانه‌ى ئيسرائيليه به‌زمانى ئينگليزى ده‌رده‌چێت، له راپۆرتێكى دا به‌ناونيشانى، "رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست چيتر پشت به ئۆباما نابه‌ستێت"، بڵاويكردووه‌ته‌وه: "ورده ورده رۆڵى ئه‌مه‌ريكا له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه‌م ده‌بێته‌وه و كه دياره هۆكاره‌كه‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چۆنييه‌تى مامه‌ڵه‌كردنى كۆشكى سپى له‌گه‌ڵ وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست".
جگه له‌مه‌ش نووسيويه‌تى: "له ئێسته‌دا شته‌كان پێچه‌وانه بوونه‌ته‌وه به‌جۆرێك گه‌شه‌كردن و هه‌ژموونى رووسيا له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ته‌واو ره‌نگى داوه‌ته‌وه".
هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا هاتووه: "هاوپه‌يمانييه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، كه‌وتوونه‌ته گومان و پرسياركردن له خۆيان سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردنى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ بارودۆخى ئێستا و نزيكبوونه‌وه‌ى لێيان، به‌تايبه‌تى دواى پێكهێنانى هاوپه‌يمانى چوارى وڵاتانى رووسيا، ئێران، سووريا و عێراق، ناتۆى تووشى شكۆك كرد كه ئه‌مه‌ش وايكرد ئه‌مه‌ريكا په‌له بكات له كۆكردنه‌وه و پاراستنى نهێنى و زانيارييه‌كانى نه‌بادا بكه‌وێته ده‌ستى ركهبهره كۆنه‌كه‌ى كه رووسيايه".
روونيشى كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ريكا خه‌ريكه متمانه‌ى خۆى له‌لايه‌ن هاوپه‌يمانه‌كانى خۆى به‌ته‌واوى له ده‌ست ده‌دات، به‌تايبه‌تى كاتێك كه رووسيا و ئێران نمايشى هێزه‌كانى خۆيان ده‌كه‌ن له‌و ناوچه‌يه‌ى كه ده‌بوايه واشنتۆن رۆڵێكى كاريگهرو سه‌ره‌كى ههبووايه.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه رۆژنامه‌ى ناشيوناڵ، نووسيويه‌تى: "ده‌ركه‌وتنى رووسيا و ئێران له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له دواى ئه‌وه‌وه دێت كاتێك رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د پێش دوو ساڵ، گازى كيميايى له‌دژى هێزى به‌رگرى كار‌و هاووڵاتيان به‌كارهێنان، به‌ڵام ئه‌مه‌ريكا هيچ هه‌ڵوێستێكى راسته‌قينه‌ى به‌رانبه‌ر به‌و پێشهلكاريه نه‌بوو، له‌كاتێكدا به‌كارهێنانى ئه‌و جۆره چه‌كه هيلى سوور بوو، جگه له‌مه‌ش واشنتۆن دۆسيه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى بهگرينگ نه‌ده‌زانى، بۆيه ئه‌مه پاڵنه‌رێك بوو بۆ رووسيا و ئێران بۆ ئه‌وه‌ى كاردانه‌وه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ريكادا بنوێنن و بسه‌لمێنن كه ئه‌مه‌ريكا له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا لاوازبووه".
هه‌فته‌ى رابردوو به‌مه‌به‌ستى رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) هاوپهيمانێتيهك له‌نێوان هه‌ريه‌كه له وڵاتانى رووسيا، ئێران، سووريا و عێراق به‌سترا.
مۆسكۆ ده‌يه‌وێ له‌و رێگه‌يه‌وه بێته‌وه نێو گۆڕه‌پانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و هه‌ژموونى خۆى فراوانتر بكات و رۆڵى خۆى بگێڕێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ى نيگه‌رانى حكوومه‌تى واشنتۆن.