کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مێردمنداڵێكى كورد پۆليسێكى ئوستڕاڵى ده‌كوژێ
پۆليسێكى به‌ره‌گه‌ز ئوستڕاڵى له ساته‌وه‌ختى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ماڵه‌وه، له‌لايه‌ن مێرد منداڵێكى كورده‌وه ته‌قه‌ى لێ ده‌كرێ و ده‌كوژرێ.
K24- ژوورى هه‌واڵ
پۆليسێكى به‌ره‌گه‌ز ئوستڕاڵى له ساته‌وه‌ختى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ماڵه‌وه، له‌لايه‌ن مێرد منداڵێكى كورده‌وه ته‌قه‌ى لێ ده‌كرێ و ده‌كوژرێ.
مێردمنداڵێكى كوردى ته‌مه‌ن 15 ساڵ كه له‌دايك بووى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه و به‌ڵام له ئوستراڵيا ده‌ژيت، له‌ساته‌وه‌ختى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ماڵه‌وه ته‌قه‌ى له پۆليسێكى ئه‌و وڵاته كردووه‌و كوشتوويه‌تى، به‌ڵام راسته‌وخۆ له‌لايه‌ن پۆليسه‌كانى ئه‌و وڵاته‌وه ده‌كوژرێته‌وه.
به‌پىێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه دوێنى هه‌ينى(2.10.2015) له پارێزگاى "ساوز وێڵز" كه "283 كيلۆمه‌تر له پايته‌ختى ئوستڕالياوه دووره"، مێرد منداڵێكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، ته‌قه له "كۆرتيس چينگ"، كارمه‌ندى به‌شى دارايى له بنكه‌ى پۆليسى په‌ره‌ماتا، ده‌كات پۆلیسی ئه‌و شاره‌ش گومانی ئەوەى ھەیە ئه‌و كارە بە پلان ئەنجام درابێت ده‌ڵێن : "تەقە لێكردنەكە لە نزیكەوە بووە و دوور نییە ئە مێرمنداڵە پەیوەندیی بە توندڕۆیی ئایینییەوە ھەبێت".
له ئێسته‌دا پۆليسى ئه‌و وڵاته ده‌ستى به لێكۆڵينه‌وه كردووه و پێشبینی دەكرێت كاردانەوەی جیا جیا ھەبن و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش داوایان لە ھاووڵاتیان كرد، بە ئارامی و پشودرێژی مامەڵە لەگەڵ رووداوەكە بكەن.