کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌ڵمانيا يادى 25 ساڵه‌ى دووباره يه‌كگرتنه‌وه‌ى ده‌كاته‌وه
يواكيم گاوك، سه‌رۆكى ئه‌ڵمانيا: ئه‌زموونى يه‌كگرتنه‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا ده‌كه‌ينه پردى چاره‌سه‌ر قه‌يرانى په‌ناه‌بران
K24 – هه‌ولێر
له‌نێو سه‌رقاڵى و جه‌نجاڵى به چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى په‌نابه‌رانه‌وه، ئه‌ڵمانيا يادى 25 ساڵه‌ى دووباره يه‌كگرتنه‌وه‌ى خۆى ده‌كاته‌وه، راوێژكارى ئه‌ڵمانياش رايگه‌ياند، كه گه‌يشتنى ئه‌و ژماره زۆره‌ى په‌نابه‌ران بۆ وڵاته‌كه‌ى، ده‌بێته خاڵى وه‌رچه‌رخان، وه‌ك ئه‌وه‌ى له ساڵى 1990 روويداو به‌ڵێنى به هاووڵاتياندا، كه وڵاته‌كه‌ى له‌و ئه‌ركه نوێيه‌ى سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (3.102015)، له ئاهه‌نگى 25ه‌هه‌مين ساڵيادى دووباره يه‌كگرتنه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى، كه ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكارى ئه‌ڵمانيا ئاماده‌ى بوو، يواكيم گاوك، سه‌رۆك كۆمارى ئه‌ڵمانيا له فرانكفۆرتى پايته‌ختى دارايى وڵات، رايگه‌ياند، كه رووداوى دووباره يه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو به‌شى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواى ئه‌ڵمانيا، كاريگه‌رى له‌سه‌ر بيركردنه‌وه‌ى تاكى ئه‌ڵمانيا به‌جێهێشتووه‌و وايكردووه هيچ شتێك له‌لاى تاكى ئه‌ڵمانيا مه‌حاڵ نه‌بێت.
سه‌رۆك كۆمار، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ ئه‌و ئه‌زموونه كه‌ڵه‌كه بووه‌ى ئه‌ڵمانيا كه به درێژايى مێژوو هه‌يه‌تى و سوود لێوه‌رگرتنييان بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانى په‌نابه‌ران، گوتى: "با له‌و رووداوه‌وه پردێك دروست بكه‌ين".
هه‌روه‌ها گوتيشى: "ساڵى 1990 ده‌مانتوانى بپرسين ئايا ئێمه له ئاست گه‌وره‌يى ئه‌و ئاسته‌نگه‌ين؟ به‌ڵام هيچ ئه‌زموونێكى مێژووييمان نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى ببێته رێنيشانده‌رمان، سه‌ره‌ڕاى گه‌وره‌يى ئاسته‌نگه‌كه، به‌ڵام به مليۆنان خه‌ڵك له پێناوى جه‌نگان".
زۆرينه‌ى هاوڵاتى ئه‌ڵمانيا پێيان وايه، ئه‌ڵمانيا له يه‌كگرتنه‌وه‌كه‌ى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه، هه‌رچه‌نده هێشتا چه‌ند خاڵێكى ناكۆك هه‌يه.
رێژه‌ى بێكارى له ئه‌لمانياى رۆژهه‌ڵات به‌رزتربوو، هه‌روه‌ها ژماره‌ى دانيشتوانيشى كه‌متر ده‌بێته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش، هيچ يه‌كێك له كارگه و كۆمپانيا گه‌وره‌كانى وڵات، ناكه‌ونه به‌شى رۆژهه‌ڵات، هه‌تا ئيستاش هيچ يانه‌يه‌كى له خولى پيشه‌گه‌رى تۆپى پێى وڵات‌دا نييه.
هه‌روه‌ها زۆربه‌ى توندوتيژييه‌كانى ئه‌ڵمانيا، له به‌شى رۆژهه‌ڵاته‌كه‌ى رووده‌ده‌ن، به‌مدواييه‌ش چه‌ندين كارى ئاژاوه‌گێڕييان له دژى په‌نابه‌رانى ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدا.
ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكارى ئه‌ڵمانيا، كه پاڵپشتييه‌كانى له به‌شى رۆژهه‌ڵات كه‌ميكردووه، داواى له هاووڵاتييانى وڵاته‌كه‌يكرد، له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى په‌نابه‌ران يه‌كبگرن، كه پێشبينى ده‌كرێت، له كۆتايى ساڵى 2015، بگاته يه‌ك مليۆن په‌نابه‌ر له‌م وڵاته‌دا.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا، مێركڵ، رايگه‌ياند، ساڵى 1990 دراوسێ و هاوپه‌يمانه‌كان، وايانكرد يه‌كگرتنه‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا بێته‌دى و گوتى: "ئێمه وه‌ك ئه‌ڵمانيا، به ته‌نيا ناتوانين چاره‌سه‌رى قه‌يرانى په‌نابه‌ران بكه‌ين، ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌وروپاش ئه‌و توانايه‌ى نييه، بۆيه ده‌بێت هه‌موو وڵاتانى جيهان له چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌يرانه هاوكار بن".
درێژكردنى ده‌ستى يارمه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ په‌نابه‌ران، هه‌ندێك له وڵاتانى ئه‌ندام له يه‌كێتى ئه‌وروپاى نيگه‌ران كردووه.
به‌تايبه‌تيش وڵاتانى ئه‌وروپاى رۆژهه‌ڵات، به‌رلين تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌وه‌ى كه ده‌يه‌وێت سيسته‌مى كۆمه‌ڵگاى خۆى به‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانى ئه‌وروپادا بسه‌پێنێت، به‌ڵام سه‌رۆكى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، كه ئه‌زموونه مێژووييه‌كان جياوازن، داواشيكرد كه پێويستى رێز له ئه‌زموونى خه‌ڵكانى ديكه بگرين.
گاوك گوتيشى: "په‌نابه‌ران تا له‌گه‌ڵ داب و نه‌ريت و به‌ها كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى رادێن، كاتى زۆر ده‌وێت، له‌وانه‌يه هه‌ندێك له‌و نه‌ريتانه‌ى ئه‌وروپا، له‌گه‌ڵ نه‌ريتى ئه‌وان يه‌كنه‌گرێته‌وه"، له درێژه‌ى قسه‌كانيشيدا گوتى: "سازش له‌سه‌ر به‌هاكانمان ناكه‌ين، به‌تايبه‌تيش يه‌كسانى نێوان ژن و پياو، مافى هاوسه‌رگيرى هاوڕه‌گه‌زه‌كان".
له 3ى تشرينى يه‌كه‌مى 1990، هه‌ردوو به‌شى ئه‌ڵمانيا، واتا كۆمارى ئه‌ڵمانياى فيدرال له رۆژهه‌ڵات و كۆمارى ئه‌ڵمانياى ديموكراتى له رۆژئاوا، يه‌كييان گرته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى له جه‌نگى جيهانى دووه‌مه‌وه بۆ هه‌ردوو به‌شى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا دابه‌شكرابوو.