کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كارمه‌ندێكی K24 گیانی له‌ده‌ست دا
به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه
به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه، مه‌سعوود مسته‌فا، كارمه‌ندی K24 گیانی له‌ده‌ست دا و بڕیاره ته‌رمه‌كه‌ی ببرێته‌وه رۆژئاواى كوردستان.
مه‌سعوود مسته‌فا، ڕۆژنامه‌نووس له دیسكی ڕۆژئاوای ژووری هه‌واڵی ده‌زگه‌ی توێژینه‌وه و ڕاگه‌یاندی كوردستان 24 به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه له ماڵه‌كه‌ی خۆی، گیانی له‌ده‌ست دا.
شه‌وی ڕابردوو (3.10.2015)، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی شۆرتی كاره‌با كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئامێری ساردكه‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی و ده‌بێته هۆی كوشتنی، هاوڕێكانی مه‌سعوود مسته‌فا به په‌له ده‌یگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری، به‌ڵام دوای پشكنین ده‌رده‌كه‌وێ كه ده‌موده‌ست گیانی له‌ده‌ست داوه.
ناوبراو خه‌ڵكی شاری كۆبانێ، ڕۆژئاوای كوردستانه، ماوه‌ی 9 ساڵه نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان بووه و قوتابی به‌شی ڕاگه‌یاندن بووه له زانكۆی جیهان. له سه‌ره‌تای دامه‌زراندی K24ه‌وه وه‌كوو ڕۆژنامه‌نووس له‌م ده‌زگه‌یه كاری كردووه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ پۆلێك له هاوكارانی له‌نێو ده‌زگه‌كه، تا فیشخابوور به‌ڕێ بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی لاشه‌كه‌ی ببرێته‌وه زێدی خۆی و له كۆبانێ بنێژرێ. ده‌زگه‌ی توێژینه‌وه و ڕاگه‌یاندی كوردستان 24 وێڕای هاوخه‌می به له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێكی خۆی، سه‌ره‌خۆشی له ماڵباتی مه‌سعوود مسته‌فا ده‌كات.