کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌ردۆگان ره‌خنه له گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا ده‌گرێت
به هه‌ڵه‌يه‌كى كوشنده‌ى وه‌سفكرد
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆمار توركيا، چووه ده‌نگى خۆى ده‌خاته پاڵ ئه‌و كه‌سايه‌تييانه‌ى كه ره‌خنه له هێرشه ئاسمانييه‌كانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا ده‌گرن و ئه‌و هێرشانه به "هه‌ڵه‌يه‌كى كوشنده" وه‌سف ده‌كات.
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، رايگه‌ياند، كه گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا له سووريا "قه‌بوڵ نه‌كراوه"و روونى ده‌كاته‌وه، كه رووسيا هه‌ڵه‌يه‌كى كوشنده ئه‌نجام ده‌دات.
به‌ر له ده‌ستپێكردنى گه‌شته ديپلۆماسييه‌كه‌ى بۆ فه‌ره‌نسا، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (4.10.2015)، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، له فڕۆكه‌خانه‌ى ئيستنبۆل، رايگه‌ياند، كه به هيچ شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان، هێرشى ئاسمانى رووسيا بۆ سه‌ر سووريا قه‌بوڵ كرا‌و نييه، راشيگه‌ياند، كه به‌داخه‌وه رووسيا هه‌ڵه‌يه‌كى كوشنده ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌يڤيد كاميرۆن، سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا، بڕيارى ڤلاديمێر پوتين، سه‌رۆكى رووسيا، له‌باره‌ى هێرشه ئاسمانييه‌كان، به پاڵپشتيكردنى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا وه‌سف كرد و ئه‌و بڕياره‌ى به "هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره" ناوبرد.
، له له‌چاوپێكه‌وتنێكدا، بۆ تۆڕى هه‌واڵى "BBC" له يه‌كه‌م رۆژى كۆنگره‌ى ساڵانه‌ى پارتى پارێزگاران، كه ده‌يڤيد كاميرۆن سه‌رۆكايه‌تى ده‌گات، گوتى : "رووسيا پاڵپشتى ئه‌سه‌دى خوێنرێژ ده‌كات، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره به‌رانبه‌ر جيهان، كه ده‌بێته هۆى ناسه‌قامگيرى ناوچه‌كه".
له درێژه‌ى قسه‌كانيدا گوتى: " تێبينيمان كردووه كه گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا، هه‌ندێك ناوچه‌ى سووريايان بۆردومانكردووه، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلاميدا نين، به‌ڵكو ئه‌و ناوچانه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا دان".
له‌لايه‌ن خۆيه‌وه، حكومه‌تى مۆسكۆ، دوێنێ شه‌ممه، به‌ڵێنى چڕتركردنه‌وه‌ى هێرشه ئاسمانييه‌كانى بۆ سه‌ر داعش دا، به‌ڵام ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى، ره‌خنه له‌و ستراتيژييه‌ى مۆسكۆ ده‌گرن و رايانگه‌ياندووه، كه مه‌رامى مۆسكۆ له‌و هێرشانه‌دا، به‌رگريكردنه له رژێمه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا، نه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جيهادى و توندڕه‌وه‌كان.
دوێنێ شه‌ممه، ئه‌ندرێ كارتاپۆلۆڤ، له سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى رووسيا، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، كه له رۆژى چوارشه‌ممه (30.9.2015)ه‌وه، تا ئێستا، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، زياتر له 50 ئامانجييان له‌نێو خاكى سووريا پێكاوه، كه زۆرينه‌ى ئامانجه‌كان، بنكه و باره‌گا سه‌ربازييه‌كانى چه‌كدارانى داعش بوون.