کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌هۆى لافاوه‌وه 16 كه‌س له فه‌ره‌نسا گيانييان له‌ده‌ستدا
تا ئێستا 3 كه‌س بێسهرو شوێنن
K24 – هه‌ولێر
به‌گوێره‌ى دوايين ئاماره‌كانى ده‌زگا فه‌رمييه‌كانى فه‌ره‌نسا، به‌لاى كه‌مه‌وه 16 كه‌س به‌هۆى لافاوه‌وه گيانييان له‌ده‌ستدا و 3 كه‌سيش بێسه‌روشوێن بوون، هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و پشكنينيش به‌دواى بێسهرو شوێنه‌كان، به‌رده‌وامه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت فرانسۆ هۆلاند، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ناوخۆ، سه‌ردانى ناوچه زيانلێكه‌وتووه‌كان و بنكه‌ى چاودێرى به‌ساڵاچووان له شارۆچكه‌ى ئهنتيب بكه‌ين، كه به‌هۆى لافاوه‌وه سێ كه‌س له‌و بنكه‌يه گيانييان له‌ده‌ستدا.
به‌هۆى ره‌شه‌باى توند و گه‌رده‌لووله‌وه، دوێنێ شه‌ممه (3.10.2015)، كه هه‌ردوو شارى كان و نيسى گه‌شتيارى گرته‌وه و قوڕو ليته سه‌رجه‌م شهقامهكانى ئه‌و دوو شاره‌ى داپۆشى.
هه‌ر به‌هۆى ئه‌و كاره‌ساته سروشتييه‌وه، هێله‌كانى شهمهندهفه و هه‌ندێك رێگاى خێرا، كه به قوڕو ليتهو ئاو داپۆشرابوون، داخران.
تا ئێستاش ده‌زگا فه‌رمييه‌كانى فه‌ره‌نسا له ناوچه‌كه، ئامارى كۆتايى قوربانييه‌كانى له‌ناوچه زيانلێكه‌وتووه‌كان رانه‌گه‌ياندووه.
شارى كان هاوتا له‌گه‌ڵ شارى نيس، كه به دوو شارى گه‌شتيارى فه‌ره‌نسا ناسراون و ده‌كه‌ونه باشوورى پايته‌خت و نزيكه‌ى (900 كيلمهتر له پاريس دوورن)، كه به سه‌ر ده‌رياى ليگوريان ده‌ڕوانن له باشوورى ئه‌و وڵاته.