کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پۆليسى مه‌غريب شانه‌يه‌كى سه‌ر به داعش ده‌ستگير ده‌كات
گه‌نجانى مه‌غريببيان ناردووه‌ته ريز چه‌كدارانى داعش
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تى ناوخۆى مه‌غريب ده‌ستگيركردنى شانه‌يه‌كى 6 كه‌سييان راگه‌ياند، كه په‌يوه‌ندييان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"دا، هه‌يه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى مه‌غريب، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، كه له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، شانه‌يه‌كى 6 كه‌سى داعشييان ده‌ستگير كردووه، يه‌كێك له ئه‌ندامانى شانه‌كه‌ش، پێشووتر به تاوانى ئه‌نجامدانى كارى تيرۆريستى له ئيتاڵيا ده‌ستگيركرابوو.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه، كه ئه‌و شانه 6 كه‌سييه‌يان له شارى "دارول به‌يزا"دا ده‌ستگيركردووه‌و كارييان بريتى بووه له ئاماده‌كردن و ناردنى گه‌نجانى مه‌غريب بۆ شه‌ڕكردنى له ريزه‌كانى چه‌كدارانى داعش له عێراق و سووريا.
له به‌ياننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى مه‌غريب، كه ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (4.10.2015) بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستگير كردنى ئه‌و شانه 6 كه‌سييه، چوار كه‌سى ديكه‌ش كه هاوكارى ئه‌و گروپه‌يان كردووه، له ئيسپانيا ده‌ستگيركراون.
يه‌كێك له‌وانه به ره‌گه‌ز پورتوگالييه‌و بووه‌ته موسڵمان، له‌گه‌ڵ دوو ژنى ديكه‌ش كه په‌يوه‌ندييان به‌و گروپه‌وه هه‌بووه.