کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌سه‌د له شكسهێنانى هاوپه‌يمانى له‌گه‌ڵ رووسيا هۆشدارى ده‌دات
له ئه‌گه‌رى شكستهێنانى هاوپه‌يمانێتييه‌كه، ناوچه‌كه رووبه‌ڕووى وێرانكارى ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكى سووريا رايگه‌ياند، كه وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ رووسيا، ئێران و عێراق بۆ شه‌ڕكردن له‌دژى داعش يهكييان گرتووه‌و بێگومانيشه له‌وه‌ى كه ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه سه‌رده‌كه‌وێت.
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سووريا، له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ يه‌كێك له كه‌ناڵه تهلهفزيۆنهكانى ئێران، رايگه‌ياندووه، بێگومان ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه نێوان سووريا، رووسيا، ئێران و عێراق سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
ئه‌سه‌د له باره‌ى سه‌رنه‌كه‌وتنى ئه‌و پهيمانێتييه هۆشدارى ده‌دات و رايده‌گه‌يه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، ناوچه‌كه وێران ده‌بێت.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، ئه‌سه‌د رايگه‌ياند، له‌ماوه ئه‌و ساڵه دا، گورزه ئاسمانييه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا، بووه‌ته هۆى زيادبوونى توندوتيژييه‌كان له‌ناوچه‌كه.
ئه‌كاونتى تايبه‌تى سه‌رۆكى سووريا، له سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر نووسيويه‌تى: "پێويسته هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ هاوپه‌يمانى نێوان سووريا، رووسيا، ئێران و عێراق بخوازين، ئه‌گه‌رنا ناوچه‌كه رووبه‌ڕووى وێرانكارى ده‌بێته‌وه".
هه‌فته‌ى رابردوو، هاوپه‌يمانێتى نێوان رووسيا، ئێران، عێراق و سووريا راگه‌يه‌نرا، كه به هاوپه‌يمانى چوارى ناو ده‌برێت و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى پێكهێنرا و رووسيا سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات.