کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
توركيا و يه‌كێتى ئه‌وروپا له باره‌ى قه‌يرانى په‌نابه‌رانه‌وه رێكده‌كه‌ون
بۆ راگرتنى لێشاوى په‌نابه‌رانه كه له رێگاى توركيا و يۆنانه‌وه ده‌گه‌نه ئه‌وروپا
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌يه‌كى ئه‌ڵمانيا بڵاويكرده‌وه، كه يه‌كێتى ئه‌وروپا و توركيا، به مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى پلانى كه‌مكردنه‌وه‌ى لێشاوى په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا، به شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌تايى گه‌يشتنه رێككه‌وتن.
رۆژنامه‌ى "فرانكفۆرته‌ر سۆنتاگز"، بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه هه‌فته‌ى رابردوود، كۆميسيۆنى په‌نابه‌ران له يه‌كێتى و ئه‌وروپا نوێنه‌رانى توركيا، ره‌شنووسى پلانێكى نوێيان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى لێشاوى په‌نابه‌ران تاووتوێكردووه.
ئه‌و رۆژنامه ئه‌ڵمانييه، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (4.10.2015) رايگه‌ياند، كه پێشبينى ده‌كرێت، ناوه‌ڕۆكى پلانه‌كه له گفتوگۆكانى سبه‌ى دووشه‌ممه، له نێوان ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكى توركيا و سه‌ركرده‌كانى يه‌كێتى ئه‌وروپا، واژوو بكرێت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى رۆژنامه‌كه، ناوه‌ڕۆكى پلانه نوێيه‌كه، بريتييه له به‌هێزكردنى پاسه‌وانى سنوورى توركيا به هاوكارى پاسه‌وانى كه‌ناراوه‌كانى يۆنان له رۆژهه‌ڵاتى ده‌رياى ئيجه، هاوكات تيمى پاسه‌وانى سنوور له يه‌كێتى ئه‌وروپا "فرۆنتكس"، له پاراستنى سنووره‌كان، هاوكارى ئه‌و دوو وڵاته ده‌كات.
وڵاتانى ئه‌ندام له يه‌كێتى ئه‌وروپا، ره‌زامه‌ندييان له‌سه‌ر وه‌رگرتنى نزيكه‌ى 5 سه‌د هه‌زار په‌نابه‌ر داوه، بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌يه‌كى سلامه‌ت له رێگا ده‌رياوه بگه‌نه ئه‌وروپا.
رۆژنامه‌كه له سه‌رچاوه‌يه‌ك له كۆميسيۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى يه‌كێتى ئه‌وروپاوه، بڵاويكردووه‌ته‌وه، پلانه‌كه، ته‌واوكه‌رى رێكه‌وتننامه‌ى نێوان برۆكسل و ئه‌نكارايه له 2013.
ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و پلانه نوێيه په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وا ناوه‌ڕۆكى پلانه‌كه، له كۆبوونه‌وه لووتكه له مانگى تشرينى يه‌كه‌مى 2015، بۆ گفتوگۆكردن، ده‌خرێته به‌رده‌م سه‌ركرده‌كانى ئه‌وروپا.
يه‌كێتى ئه‌وروپا داوا له توركيا ده‌كات، هه‌وڵى زياتر بدات بۆ راگرتنى ئه‌و لێشاوه گه‌وره‌يه‌ى په‌نابه‌ران، كه له خاكى ئه‌و وڵاته‌و يۆنانه‌وه روو له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن و ئه‌مساڵيش نزيكه‌ى نيو مليۆن په‌نابه‌ر، به‌و رێگايه‌دا، خۆيان گه‌ياندۆته وڵاتانى ئه‌وروپا.
هه‌فته‌ى رابردووش، سه‌ركرده‌كانى يه‌كێتى ئه‌وروپا، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، بۆ يارمه‌تيدانى زياترى ئه‌نكارا و وڵاتانى دراوسێى عێراق و سووريا، گه‌يشتنه رێككه‌وتن.
يه‌كێتى ئه‌وروپا جه‌ختى له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، كه پێويسته توركيا، هه‌وڵه‌كانى خۆى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانان و قاچاخچێتى به مرۆڤ به‌گه‌ڕ بخات، كه ژماره‌يان له وڵاته‌كه نزيكه 30 هه‌زار كه‌س ده‌بن.