کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
په‌رله‌مانى ئێران چاو به رێككه‌وتننامه‌ى ئهتۆميدا ده‌خشێنێته‌وه
ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتننامه‌كه مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسايىشى ئێران هه‌يه
K24 – هه‌ولێر
لێژنه‌يه‌ك له په‌رله‌مانى ئێران رايگه‌ياند، كه سيسته‌مى پشكنينى ناوه‌نده ئه‌تۆمييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌لايه‌ن ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى بۆ وزه‌ى ئه‌تۆم، به‌و پێيه‌ى كه له رێككه‌وتننامه‌كه نووسراوه، هه‌ڕه‌شه له ئاسايشى وڵات ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێويسته وه‌كو خۆى جێبه‌جێ بكرێت.
چه‌ند هه‌فته‌يه‌كه، لێژنه‌يه‌ك كه له 15 ئه‌ندام په‌رله‌مانى ئێران پێكهاتووه، به رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى نێوان وڵاتانى (5+1) و ئێران‌دا ده‌چنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه دڵنيا بن، كه هيچ "هێلێكى سوور"ى سه‌باره‌ت به ئاسايشى ئێران تێدا نييه.
سه‌ره‌ڕاى سنووردارى كاريگه‌رييه‌كانى ئه‌و لێژنه‌يه له‌سه‌ر چاره‌نووسى رێككه‌وتنه‌كه، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكى ئه‌و رێككهوتننامهيه له په‌رله‌مانى ئێران ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
پێشووتر، ئه‌ركى سه‌رپه‌رشتيكردنى پێداچوونه‌وه به ناوه‌ڕۆكى ئه‌و رێككهوتننامهيه به ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئاسايشى نيشتمانى سپێردرابوو، دواى ئه‌وه‌ى زۆرينه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ئيران، له دژى ئه‌و رێككهوتننامهيه وه‌ستانه‌وه.
حه‌سه‌ن رۆحانى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران، سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئاسايشى نيشتمانى ده‌كات، كه له ساڵى 2013دا، وه‌ك سه‌رۆك كۆمارى ئێران هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵێنى كۆتاييهێنانى ئاڵۆزى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئێران و وڵاتانى جيهانى دا و به گه‌لى ئێرانيشى راگه‌ياند، كه سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌مارۆ ئابوورييانه له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ى هه‌ڵبگرێت، له‌لايه‌ن وڵاتانى رۆژئاواوه به هۆى دۆسيه‌ى ئه‌تۆمى، خراوه‌ته سه‌ر ئێران.
ئه‌و لێژنهيهى په‌رله‌مان، ره‌خنه‌ى له ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتننامه‌كه گرت، به‌تايبه‌تيش ئه‌و بڕگانه‌ى باس له پشكنينى ناوچه سه‌ربازييه‌كانى ئێران ده‌كات و تێيدا هاتووه: "به‌پێى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه روونه، كه پشكنه‌ران له ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى بۆ وزه‌ى ئه‌تۆم، ده‌توانن ناوچه سه‌ربازييه‌كانى ئێران بپشكنن".
هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا هاتووه: "رێكه‌وتننامه‌كه چه‌ندان خاڵى لاوازى تێيدايه كه په‌يوه‌ندى به ئاسايشى وڵاته‌وه هه‌يه، ئه‌گه‌ر به‌و بڕگانه‌دا نهچينهوه كه تايبه‌ت به پشكنينى ناوچه سه‌ربازى و به‌رگرى و ئه‌منييه‌كان، ئه‌وا كێشه‌ى گه‌وره دووچارى وڵات ده‌بێته‌وه".
له راپۆرته‌كه‌يان، ئه‌و لێژنه‌يه جه‌ختيشى كرده‌وه، كه شێوازى پشكنينهكه ژێرخانى ئه‌منى وڵات دووچارى كێشه ده‌كاته‌وه‌و تێيدا نووسراوه: "جێبه‌جێكردنى سيسته‌مى پشكنين ره‌نگه له رێگاى پرۆسه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى بێت، به شێوه‌يه‌كى ورد، كه ژێرخانى ئه‌منى وڵات و مه‌ترسى بخاته سه‌ر سه‌رچاوه مرۆيى، زانستى، سه‌ربازى و ئه‌منى وڵات".
له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌خنانه‌شدا، به‌ڵام دواجار، ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نائى، رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئيسلامى ئێران، بڕيار له چاره‌نووسى رێككه‌وتننامه‌كه ده‌دات.
به گوێره‌ى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتننامه‌كه، كه له 14ى ته‌ممووزى 2015، وڵاتانى (5+1) و ئێران له‌سه‌رى گه‌يشتنه رێككه‌وتن، له به‌رانبه‌ر هه‌ڵگرتنى سزا سه‌پێنراوه‌كان، ده‌بێت ئێران چالاكييه ئه‌تۆمييه‌كانى بۆ ماوه‌ى ده ساڵ كه‌مبكاته‌وه.
هه‌روه‌ها رێگا به ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى بۆ وزه‌ى ئه‌تۆمى ده‌دات، سه‌ركردايه‌تى تيمى پشكنين بكات له ئێران.
ئێران به‌رده‌وام له‌لايه‌ن وڵاتانى رۆژئاواوه به هه‌وڵدان بۆ ده‌ستخستنى چه‌كى ئه‌تۆمى تۆمه‌تبار ده‌كرێت، به‌ڵام تاران ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه‌و رايگه‌ياندووه، كه مه‌رامى وڵاته‌كه‌ى له به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى، بۆ به‌كارهێنانى ئاشتييانهيه و ده‌يه‌وێت وه‌ك سه‌رچاوه‌يه‌كى وزه به‌كاريبهێنێت.