کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پرسى ئازادكردنى موسڵ تاوتوێ ده‌كرێ
سه‌باره‌ت به ئازادكردنى هه‌ردوو پارێزگاى موسڵ و ئه‌نبار، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌گه‌ڵ عه‌بادى كۆبوويه‌وه.
K24- ژوورى هه‌واڵ
سه‌باره‌ت به ئازادكردنى هه‌ردوو پارێزگاى موسڵ و ئه‌نبار، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌گه‌ڵ عه‌بادى كۆبوويه‌وه.
به‌مه‌به‌ستى ئاگهداربوون له ره‌وشى عێراق و چۆنيه‌تى بهڕيوهچوونى كاروباره‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران عێراق و تاوتوێ كردنى رزگاركردنى پارێزگاى موسڵ و ئه‌نبار، سه‌رۆكى په‌رله‌مان عێراق له‌گه‌ڵ عه‌بادى كۆبوويه‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا تيشك خرايه سه‌ر بارودۆخى ئه‌منى و سايسى عێراق و قه‌يرانى دارايى و سه‌ركه‌وتن و شكسته‌كانى هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازييه‌كانى عێراق.
دوێنێ شه‌ممه (3.10.2015) ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند كه سه‌ليم جبورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عيڕاق، پێشوازى له حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كرد و كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامدا، تێيدا باس له هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازييه‌كانى عێراق بۆ سه‌ر هه‌ردوو پارێزگاى موسڵ و ئه‌نبار كرا‌و، جگه له‌مه‌ش ئاماژه به رۆڵى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرا له پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن و ده‌سه‌ڵاتى ياسادانان.
هه‌ر له‌و به‌يانه‌دا جه‌ختى له‌سه‌ر پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى هاوپه‌يمانان و چۆنيه‌تى رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) كراوه و جهختيشكراوهتهوه، پێويسته هه‌وڵى جدديتر بخرێته‌كار بۆ ئه‌وه‌ى داعش له عێراق دهرپهڕێندرێت.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.