کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌ربه‌سته كۆنكريتييه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا لاده‌برێن
بۆ ئاسانكارى هاتووچۆى هاووڵاتييانه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌كى له نووسينگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران عێراق رايگه‌ياند، كه به مه‌به‌ستى ئاسانكارى بۆ هاتووچۆى هاووڵاتييان، له‌مه‌ودوا ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا، بۆ هاموشۆكردن و چوونه ناو ئه‌و ناوچه‌يه، ده‌كرێته‌وه.
سه‌عد ئه‌لحوده‌يسى، گوته‌بێژى نووسينگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى عێراق گوتى: "حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا، بۆ هاتووچۆكردن، به رووى هاوڵاتيياندا كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ داواكارى خه‌ڵك و ئاسانكارى بۆ گواستنه‌وه و هاتووچۆى هاووڵاتييان".
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (4.10.2015) ئه‌و گوته‌بێژه‌ى نووسينگه‌ى عه‌بادى راشيگه‌ياند، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، سه‌رۆك وه‌زيران پێشتر، به نووسراوێكى فه‌رمى فرقه‌ى تايبه‌ت و ئۆپه‌راسيۆنه‌كانى به‌غداى بۆ كردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى سه‌وز راسپاردبوو.
ئه‌لحوده‌يسى گوتيشى: "ده‌روازه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وز له‌لاى پردى هه‌ڵواسراوى به‌رانبه‌ر گۆڕه‌پانى بۆنه‌كان كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌يش وه‌ك ئاسانكارييه‌ك بۆ هاتووچۆى هاوڵاتييان و لابردنى ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى له‌كاتى هاتووچۆكردن دێته سه‌ر رێيان".
ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا، به ناوچه‌ى هه‌ستيار داده‌نرێت، به‌تايبه‌تيش له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادكردنى عێراق، به‌شێكى زۆر له به‌رپرسه ئه‌منييه ئه‌مه‌ريكاييه‌كان و سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌ت و سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران و په‌رله‌مان، له‌و ناوچه‌يه نيشته‌جێ ده‌بوون، به مه‌به‌ستى پاراستنى ئه‌منييه‌تى ئه‌و به‌رپرسانه له كرده‌وه تيرۆريستييه‌كان، ناوچه‌كه‌يان به كۆنكريت داخستبوو.