له‌مانگى رابردوودا 2 هه‌زار عێراقى بوونه‌ته‌ قوربانى

به‌غدا گه‌وره‌ترين قوربانى ده‌ستى تيرۆره‌ له‌ عێراق

له‌مانگى رابردوودا 2 هه‌زار عێراقى بوونه‌ته‌ قوربانى
له‌مانگى رابردوودا 2 هه‌زار عێراقى بوونه‌ته‌ قوربانى

K24  – هه‌ولێر

نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكارى عێراق "يونامى" رايگه‌ياند، كه‌ ته‌نيا له ‌مانگى ئه‌يلوولى 2015دا، 2 هه‌زار عێراقى كوژران و برينداربوونه‌.

له‌و به‌ياننامه‌يه‌كى يوناميدا هاتووه‌: "ته‌نيا له‌مانگى ئه‌يوولىى 2015دا، 717 عێراقى كوژراون و 1216ى ديكه‌يش، له‌ كرده‌وه‌ توندوتيژ و تيرۆريسته‌كان  برينداربوونه‌".

به‌ياننامه‌كه‌ى يونامى، كه‌ وێنه‌يه‌كى ده‌ست (K24) كه‌وتووه‌، تێيدا هاتووه‌: "ژماره‌ى كوژراوان له‌ ريزى هاووڵاتيان 537 كه‌سه‌، 42 كه‌س پۆليسن، ژماره‌ى بريندارانيش 925 كه‌سه‌، كه‌ 38يان پۆليسن".

له‌ به‌ياننامه‌كه‌دا، روونيشى كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌هۆى كرده‌وه‌ توندوتيژييه‌كان 180 كارمه‌ندى ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى عێراق كوژران و 291ى ديكه‌ش برينداربووه‌.

له‌ كۆتاييدا به‌ياننامه‌كه‌ى يوناميدا، هاتووه‌، كه‌ پارێزگاى به‌غدا، زه‌ره‌رمه‌ندترين پارێزگاى عێراقه‌، كه‌ كۆى گشتى قوربانييان 840 كه‌سه‌، كه‌ 257 كوژراو و 583 برينداره‌.