کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ئيدانه‌ى بۆردومانه‌كانى ئه‌مه‌ريكا ده‌كا
فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆردومانى يه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى وڵاتى ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن، رێكخراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيش به "تاوانى جه‌نگ"ى له قه‌ڵه‌مى ده‌دات.
K24- ژوورى هه‌واڵ
فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆردومانى يه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى وڵاتى ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن، رێكخراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيش به "تاوانى جه‌نگ"ى له قه‌ڵه‌مى ده‌دات.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆردومانى يه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى شارى قه‌ندوز ئه‌فغانستان ده‌كات، له‌ئاكامدا 19 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا و 37ى ديكه‌ى برينداربوون، كۆمسيۆنى باڵاى مافى مرۆڤى سه‌ر به رێكخراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكاش ئيدانه‌ى ئه‌و كاره ده‌كات و به تاوانى جه‌نگى له قه‌ڵه‌مى ده‌دات.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (4.10.2015) زه‌يد ره‌عد حوسێن، ئه‌ندامى كۆمسيۆنى باڵاى مافى مرۆڤى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، رايگه‌ياند: "ئه‌و گورزه ئاسمانييانه‌ى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌و نه‌خۆشخانه‌يه‌ى وه‌شاندووه تاوانێكى گه‌وره‌يه ده‌رهه‌ق به مرۆڤايه‌تى ئه‌نجام دراوه، ئێمه لێكۆڵينه‌وه‌ى زياتر سه‌باره‌ت به‌و كردارانه ده‌كه‌ين، ئه‌گه‌ر ده‌رچوو به ئه‌نقسه‌ت ئه‌و كاره كراوه، به‌تاوانى جه‌نگى له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، چونكه ئه‌و رووداوه زۆر كاريگه‌رو جه‌رگ بڕه".
له‌لايه‌كى ديكه‌وه باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، دوێنى شه‌ممه له به‌يانێكدا به‌ناوى گه‌لى ئه‌مه‌ريكا نيگه‌رانى خۆى راگه‌ياند سه‌باره‌ت به بۆردومانكردنى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌يه.
جه‌ختيشى كرده‌وه: "وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا ده‌ستى كردووه به لێكۆڵنه‌وه‌كردن له‌و رووداوه‌ى كه روويداوه پێش ئه‌وه‌ى حوكم يه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ين و يه‌كترى تۆمه‌تبار بكه‌ين، پێويسته هه‌موومان چاوه‌رێى ئه‌نجامى ئه‌و لێكۆڵينه‌وه‌يه بكه‌ين".
روونيشى كرده‌وه: "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بين له هاوكارى كردنى ئه‌فغانستان له‌پێناوى زامنى كردنى ئاسايشى ئه‌و وڵاته".
شارى قه‌ندوز، ده‌كه‌وێته باكوورى ئه‌فغانستان، خه‌ڵكى ئه‌و شاره زۆر بايه‌خ وانه‌ى ئايينى ئيسلام ده‌ده‌ن به‌تايبه‌تى له‌به‌ركردنى قورئان، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مۆركێك كه خه‌ڵكى قه‌ندوزى پێ بناسرێته‌وه، به‌جۆرێك هه‌ر كه‌سێك قورئانى له‌به‌ربێت، پێى ده‌ڵێن "قه‌ندوزى".