کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ده‌يڤد كاميرۆن: رووسيا هه‌ڵه‌يه‌كى كوشنده ده‌كا
سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا رايده‌گه‌يه‌نێ كه ده‌ست تێوه‌ردانى سه‌ربازى رووسيا له سووريا و پشتگيرى كردنى به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌ڵه‌يه‌كى كوشنده‌يه.
K24- ژوورى هه‌واڵ
سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا رايده‌گه‌يه‌نێ كه ده‌ست تێوه‌ردانى سه‌ربازى رووسيا له سووريا و پشتگيرى كردنى به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌ڵه‌يه‌كى كوشنده‌يه.
رووسيا به‌مه‌به‌ستى فراوانبوونى هه‌ژموونى خۆى و گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌يبه‌تى بۆ گۆڕه‌پانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ده‌ستى كردووه به بۆردومانكردنى چه‌كدارانى رێكخراوى ئيسلامى (داعش) له‌سووريا و هه‌روه‌ها پشتگيرى كردنى به‌شار ئه‌سه‌د بۆ مانه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ى رووسيا بووه‌ته مايه‌ى نيگه‌رانى وڵاتانى هاوپه‌يمان به‌جۆرێك سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا رايده‌گه‌يه‌نێ كه سه‌رۆكى رووسيا به‌و ده‌ست تێوه‌ردانه سه‌ربازيه‌ى سووريا هه‌ڵه‌يه‌كى كوشنده ده‌كات.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (4.10.2015) ده‌يڤد كاميرۆن، سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا بۆ ده‌نگى "بى بى سى"، گوتى: "رووسيا پشتگيرى له مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات، كه ئه‌مه هه‌ڵه‌يه‌كى كوشنده‌يه بۆ هه‌موو جيهان، چونكه ئه‌و كردارانه واده‌كات زياتر ئه‌من و ئاسايشى ئه‌و ناوچه‌يه بشێوێت".
گوتيشى: "ئه‌گه‌ر بێت و سه‌يرى هێرشه ئاسمانييه‌كانى رووسيا بكه‌ين، له سووريان تا ئێسته زۆربه‌ى ئه‌و گورزانه‌ى وه‌شاندوويه‌تى بۆ داعش نه‌بووه، به‌ڵكوو بۆ ئۆپۆزيسيۆنى سووريا و هاووڵاتانيان بووه".
ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانى رووسيا له‌سوورى بووه‌ته جێگه‌ى نيگه‌رانى وڵاتانى هاوپه‌يمانان، به‌جۆرێك واى ده‌بينن، هه‌ژموونى رووسيا ورده ورده له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست فراوان ده‌بێت، به‌تايبه‌تى دواى به‌ستنى هاوپه‌يمانيه‌تى چوارى رووسيا، ئێران، سووريا و عێراق، بووه‌ته جيگه‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى وڵاتانى ئه‌مه‌ريكا و به‌ريتانيا.