کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌نگێلا مێركڵ: پێويسته كێشه‌ى سووريا به سياسى چاره‌سه‌ر بكرێ
راويژكارى ئه‌ڵمانيا رايده‌گه‌يه‌نێ كێشه‌ى سووريا به پرۆسه‌ى سه‌ربازى و شه‌ڕكردن چاره‌سه‌ر ناكرێ، به‌ڵكو پێويستى به چاره‌سه‌رێكى سياسى هه‌يه.
K24- ژوورى هه‌واڵ
راويژكارى ئه‌ڵمانيا رايده‌گه‌يه‌نێ كێشه‌ى سووريا به پرۆسه‌ى سه‌ربازى و شه‌ڕكردن چاره‌سه‌ر ناكرێ، به‌ڵكو پێويستى به چاره‌سه‌رێكى سياسى هه‌يه.
قه‌يران و ئاڵۆزيهكانى سووريا تا دێت قوڵتر ده‌بێته‌وه، به‌تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى رووسيا به‌فه‌رمى هاته مه‌يدانى جه‌نگ، راوێژكارى ئه‌ڵمانياش پێوايه كێشه‌كانى سووريا به‌پرۆسه‌ى سه‌ربازى چاره‌سه‌ر ناكرێت و جه‌نگى چوار ساڵه‌ى نيوان رژێمى ئه‌سه‌د و ئۆپۆزيسيۆن كۆتايى نايه‌ت، به‌ڵكو پيويسته بير له رێگه چاره‌يه‌كى سياسى بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (4.10.2015) ئهنگيێلا مێركڵ، راوێژكارى ئه‌ڵمانيا، بۆ ده‌نگى "ديوتشلاند فونك"ى ئه‌ڵمانى گوتى: "بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى سووريا، پێويستمان به هه‌وڵێكى سه‌ربازى هه‌يه، به‌ڵام ئه‌مه نابێته چاره‌سه‌رێكى يه‌كلاكه‌ره‌وه، به‌ڵكو ئه‌و پرسه پێويستى به چاره‌سه‌ر و ده‌رچه‌يه‌كى سياسى هه‌يه".
دووپاتيشى كرده‌وه: "بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كان به‌چاره‌سه‌رێكى ئاشتيانه يهكلابكرێتهوه، پێويسته به‌شار ئه‌سه‌د به‌شدارى له گفتوگۆكان بكات، چونكه ئه‌و رۆڵێكى كاريگه‌ر ده‌بێت له كۆتايى هێنان به جه‌نگ".
گوتيشى: "بۆ ئه‌وه‌ى سووريا بگاته چاره‌سه‌رێكى ئاشتيانه و كۆتايى جه‌نگ بێت، پێويسته له‌سه‌ر ئپۆزيسيۆن و رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د، دووباره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێزى گفتوگۆ".
له‌كۆتايدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "ئه‌ڵمانيا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى داوه‌ته پێشمه‌رگه‌كانى كوردستان له عێراق و مه‌شقيان پێ كردوون، به‌ڵام به‌شدارى هيچ هه‌ڵمه‌تێكى سه‌ربازى له سووريا ناكه‌ين".
ساڵى 2011 به‌هۆى ناڕازيى بوون له حكوومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د له سووريا، دانيشتوانى ئه‌و وڵاته رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا، له ئاكامدا شۆڕشى چه‌كدارى دژى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته سه‌ريهه‌ڵدا.
نزيكه‌ى چوار ساڵه سووريا ئارامى به‌خۆيه‌وه نه‌بينيوه، به‌تايبه‌تى دواى ده‌ركه‌وتنى رێكخراوى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) كه له ئێسته‌دا بهشيكى زۆرى خاكى سووريا و عێراق داگيركردووه بووه‌ته هێزێكى كاريگه‌ر له ناوچه‌كه‌دا.