کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پورتووگال رووبهڕووى رۆژێكى مێژووى دهبێتهوه
ھاووڵاتییانى پورتووگال، دەنگ دەدەن به كانديدێك دهدهن كە لە قەیرانی سیاسی و ئابووری رزگارییان بكات.
K24- ژوورى ههواڵ
ھاووڵاتییانى پورتووگال، دەنگ دەدەن به كانديدێك دهدهن كە لە قەیرانی سیاسی و ئابووری رزگارییان بكات.
ئەو وڵاتە ھاوشێوەی یۆنان، چەند حكوومەتێكی كەمینەی تێدا ھەڵوەشێنرایەوە، بۆیە حكوومەتی نوێ رووبەڕووی دۆخێكی سەخت دەبێتەوە.
بهپىێى ئهو زانياريانهى دهستى (K24) كهوتووه، ئەمڕۆ یەكشەممه (4.10.2015) لە نێوان 9ی بەیانی تا 7ی ئێوارە بەكاتی پورتووگال ھاووڵاتییان روو لە سندوقەكانی دەنگدان دەكەن، بەڵام بەپێی راپرسییەكان و لەبەر گەورەیی كێشەكان، ھاووڵاتییان ئومێدێكی كەم لە حكوومەتی نوێدا دەبینن كە بتوانێت چارەسەری قەیرانی سیاسی و ئابووری وڵاتەكە بكات.
بە پێچەوانەوە "پێدرۆ پاسۆس كۆیلۆ" سەرۆكی ھاوپەیمانێتیی راستی ناوەڕاستی دەسەڵاتدار پێی وایە ھاوپەیمانێتتیەكەی وڵاتەكەی بۆ سەر رێگای راست گەڕاندووەتەوە و دهڵێت: ئەمساڵ بودجهى پورتووگال له ژێرەوەی 3%يه، بەڵام لە كۆتايی ساڵدا بۆمان دەردەكەوێت لەساڵی رابردوو كەمترە، ئێمە بێكاریمان كەم كردووەتەوە بەبەراورد لەگەڵ ئەو كاتەی ئێمەیان لەناو قەیراندا بەجیھێشت.
پاسۆس، رەخنە لە پارتی سۆسیالیست دەگرێت كە ئەوان وڵاتەكەیان بەرەو دۆخێكی نادیار برد لە كاتی حكومڕانیاندا، بەگوێرەی راپرسییەكیش سۆسیالیستەكان كەمتر خوازراون لە وڵاتەكەدا بە بەراورد لەگەڵ ھاوپەیمانێتییەكەی پاسۆس.
"ئەنتۆنیۆ كۆستە"ی سەرۆكی پارتی سۆسیالیستی ئۆپۆزیسیۆن، رايدهگهيهنێ كه ماوەی فەرمانڕەوایی پاسۆس بەسەرچوو و ئەو رێككەوتنی باشتر لەگەڵ یەكێتی ئەوروپادا ئیمزا دەكات.
دهڵێت: "لەدەستچوونێكی گەورەیە ئەگەر ھاووڵاتییان و ئێمە ئەو ھەلە ھەڵنەقۆزینەوە و پارتی فەرمانڕەوا وەدەرنەنێین، ئهمش ئهو شتهيه كه ھەموو پورتووگالییەكان داوای دەكەن".
ھاوشێوەی یۆنان، پورتووگالیش خاوەن ژمارەیەك حكوومەتی كەمینەی ھەڵوەشاوە و ناجێگیر بووە، لە ساڵی 1974ەوە لەوەتەی سیستەمی دیموكراتی لە وڵاتەكەدا پەیڕەودەكرێت، ھیچ حكوومەتێكی ھاوبەشی كەمینە نەیتوانیوە خۆی رابگرێت، بۆیە لەم كاتەدا بڕیاری سیاسی و ئابووری زۆر گرینگە لە وڵاتەكەدا.