ئاهه‌نگى هاوسه‌رگيريه‌كه‌يان به‌شێوه‌يه‌كى جياوازه‌

لە وڵاتی ئه‌رده‌ن، بووک و زاوایەک بڕیاریاندا بەشێوەیەکی جیاواز ئاھەنگی ھاوسەرگیریان ئەنجام بدن، به‌جۆرێك ته‌نيا کۆچبەرانی سووری و عێراقی بانگھێشتی ئاھەنگەکەیان بکەن، بۆ ساتێکیش بێت خه‌نده‌يه‌ك بخه‌نه‌ سه‌ر لێوى منداڵه‌ ئاواره‌كان.

ئاهه‌نگى هاوسه‌رگيريه‌كه‌يان به‌شێوه‌يه‌كى جياوازه‌
ئاهه‌نگى هاوسه‌رگيريه‌كه‌يان به‌شێوه‌يه‌كى جياوازه‌

K24- ژوورى هه‌واڵ

لە وڵاتی ئه‌رده‌ن، بووک و زاوایەک بڕیاریاندا بەشێوەیەکی جیاواز ئاھەنگی ھاوسەرگیریان ئەنجام بدن، به‌جۆرێك ته‌نيا کۆچبەرانی سووری و عێراقی بانگھێشتی ئاھەنگەکەیان بکەن، بۆ ساتێکیش بێت خه‌نده‌يه‌ك بخه‌نه‌ سه‌ر لێوى منداڵه‌ ئاواره‌كان.

ره‌نگه‌ بووک و زاوا پێشتر چەندان پلانی جیاوازیان بۆ رۆژی بەیەکگەیشتنیان ھەبووبێت، بەڵام بارودۆخی خراپی کۆچبەران بیرۆکەی به‌سه‌مه‌ و مانگۆى، گۆڕی و بڕیاریاندا خۆشیەکانیان لەگەڵ منداڵە ئاوارەکاندا بەش بکەن.

به‌پىێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، ئامانجى ئه‌و بووك زاوايه‌، ته‌نيا بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ئاواره‌كان دڵخۆش بكه‌ن و بۆ ساتێكيش بێت له‌ نه‌هامه‌تى و ده‌رده‌سه‌ريه‌كانى ژيان دووريان بخه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌كوو ‌بەسمە عومەر كه‌ بووكێكى قه‌شه‌نگه‌ و ده‌ڵێت: "ویستمان خۆشیەکانمان لەگەڵ کۆچبەراندا بەش بکەین، دڵخۆش نەدەبووین ئەگەر خەڵکانێک لەچوار دەورمان لە ناخۆشیدا بن، ھەربۆیە ئەمە بچوکترین شتێك بوو کە بتوانین بیکەین بۆ دڵخۆشکردنیان".

ئاھەنگەکەی مانگۆ و بەسمە زۆر سادە و ساکار بوو، بەڵام کۆکردنەوەی کۆچبەران و دڵخۆشکردنیان جوانیيەکی نازوازەی دابووە ئاھەنگەکە، بەشداربوون زۆربەیان ئاوارەی سووری بوون و ھەندێکیشیان خەڵکی عێراق بوون.

لە داھاتوودا ساڵیادی ھاوسەرگیری بەسمە و مانگۆ، دەبێتە بیرەوەریەکی جوان بۆیان کە توانییانە لە ئاست خۆیاندا و لە خۆشترین رۆژیاندا کارێکی وا مرۆڤ دۆستانە ئەنجام بدەن کە ھەموو کات شانازی پێوە بکەن.

ئامادەبوویەکی ئاھەنگەکە کۆچبەرێکی سوریایە و بێ ئومێد بووە لە داھاتووی وڵاتەکەی و ده‌ڵێت:"پێموایە بارودۆخی وڵاتەکەم زۆر خراپە، ھیچ ھیوایەکم نەماوە بە داھاتووی وڵاتەکەم، تاریکیەک داھاتووی خۆمان و وڵاتەکەمانی تەنیوە، بڕیار بەدەستی خەڵکی سووریا نیيە و لە دەرەوە بڕیارمان بۆ دەدەن".

لە کۆتایی ئاھەنگەکەدا منداڵانی بەشداربوو، وەک پێزانینێک بۆ سنگ فراوانی و میھرەبانی بووک و زاوا کە لەم رۆژەدا ئەوانیان لەبیر نەکردووه‌، بەچەند چالاکییەک ئاھەنگەکەیان جوانتر کرد.