کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بارزانى: پێويسته داعش له سووريا و عێراق له ره‌گ و ريشه‌وه ده‌ربهێنرێت
داعش مه‌ترسى بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانى دنيا هه‌يه
K24 – ژوورى هه‌واڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، كه پێويستى كۆده‌نگى له‌سه‌ر له‌ناوبردنى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"، هه‌بێت و هه‌موو لايه‌ك سه‌رنجى له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه بێت، كه مهترسييهكهى بۆ سه‌ر هه‌موو وڵاتانى دنيا هه‌يه.
به گوێره‌ى راگهيهنراوێك له ماڵپه‌رى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم، له‌سه‌ر تۆڕى ئينته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه، مه‌سعود بارزانى، له ميانى پێشوازيكردن له جۆن ستيوارت، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق رايگه‌ياند، كه پێويسته كۆدهنگييهكى نێوده‌وڵه‌تى له به‌رانبه‌ر پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش، له عێراق و سووريا هه‌بێت و ئه‌و رێكخراوه تيرۆريستييه له‌ناوچه‌كه، له ره‌گ و ريشه‌وه ده‌ربهێنرێت.
لاى خۆيه‌وه، جۆن ستيوارت، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (4.10.2015)، دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێم، له به‌رانبه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌مدواييه‌ى پێشمه‌رگه، رايگه‌ياند، كه پيرۆزبايى له هێزى پێشمه‌رگه ده‌كه‌م و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى شههيدانى ئه‌و ئۆپه‌راسيۆنه ده‌كه‌م.
ستيوارت، ئاماژه‌ى به ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ريكا كرد و هێزى پێشمه‌رگه‌شى به هێزێكى نموونه‌يى وه‌سفكرد.
به گوێره‌ى ههواڵهكهله، به‌رانبه‌ر هاوكاريكردنى هه‌رێم بۆ هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، باڵيۆز ستيوارت، سوپاسى ئه‌مه‌ريكاى گه‌ياندووه‌ته سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان.